▫️ #زبان_کوردی
✅ لە ئاسکەوە تاکوو سۆنێت؛
ڕوونکردنەوەیه‌ک
▫️"زمان؛ ئامرازێک بۆ مێژوو و شۆناس، کەرستەیەک بۆ بوون."
↙️ ئەم گیانەوەرە جوانە کە لە وێنەکەدا دەیبینن لە زمانی کوردی‌دا: کەژاڵ، مامز یان ئاسک (به کورمانجیxezal-kejal-ask)ـی پێ گوتراوە و هەروەها لە کتێبە مێژووییەکان و ئەڤیستادا (کە کوردیی کۆنە) ئاماژەی بۆ دراوە. کەژاڵ ناو بۆ ڕەگەزی مێیینەیە و لە مرۆڤدا بۆ کچانە. لە ئاژەڵاندا، ئاسک گیانەوەرێکی ده‌ست و قاچ باریک و درێژە، چاوی ڕەش و جوانه و بەناوبانگه لە خێرا هەڕاکردندا. کەژاڵ وەک هەوەڵناو و سیفەت، لەوانەیە لە چەند جێگایشدا واتای ڕەنگی شینی هه‌بێ. وادیارە بنچینەکەی لە وشەی "کەژ" هاتووە کە واتای کێو و کوێستان دەدات، چونکوو کەژاڵ ئەو گیانەوەرەیە کە لە کوێستان و کەژدا ژیان بەسەر دەبات.
▫️کەژاڵ (بە ئینگلیزی: Gazelle-Antelope)، له ئەڤيستادا به واتای خێرا و تیژړۆ و چاپووک هاتووه و لە زمانی ئاخافتن و هەروەها لەوێژەی کوردی‌دا هەر بەم واتایە هاتووە. بۆ نموونە:
۱) ئەسپەکەی شامار دەڵێی ئاسکه..
۲) گوڵەباخ هێنده خێرا دهړوات، دەڵێی ئاسکه..
یان: "ئاسکی نه‌گیراو دەبەخشێت"؛ (یەکێک که شتیک ببەخشێت و هی خۆی نەبێ)
ئەم وەشەیە لە مۆسیقا و گۆرانیی کوردیش‌دا شوێنی خۆی هەیە، بۆ نموونە:
"کەژاڵ هەی قەزات لەو خاڵوانم
جێگای هەی شەوت پێ نازانم..". (گۆرانییەکی هۆنەرمەندی خوالێخۆشبوو، مامۆستا حەمەجەزا)
لە زۆرێک لە سەرچاوەکاندا زمانناسەکان لەم باوەڕەدان کە وشەی "غەزەڵ-Sonnet"، کە لایەنێکی شێعرییە لە وێژەدا، زۆرتر بەهۆی وێک‌چوویی جوانیی ئەڤیندار و غەزاڵ پێکەوە، بەم شێوەیە ناولێنراوە. مێژوو دەڵێت کە ئەم وشەیە دواتر لە نووسراوەکانی ئێرانی‌دا، لەدوای هێرشی مەغوول و عەرەبەکان بە "غزال" گۆڕدراوە، ئەمەش دیارە بەهۆی زمانەکەیانە کە ناتوانێ وشەکە وەکوو خۆی (سەرچاوە کوردییەکەی) بێژە بکات. کەژاڵ لە زمانی عەرەبیدا بە شێوەی (غَزال) هەیە لە وێژەی عەرەبیدا لە (سەرچاوە: زمانناسێکی عەرەب D. billAbouseif, 1999)، هێمای جوانیی ژنان بووە.
▫️ئێستا له زمانی فارسی‌دا پێی دەڵێن "غزال-بُز کوهی" و لە شێعری فارسیشدا زۆرتر "غزال-آهو" بەکارهێنراوە، کە چی بەپێی زانیاریی زمان‌ناسی و بنچینەناسی Etymology و به گەواهی مێژوو، ئەم وشە ڕەسەنە لە بنەڕەتدا کوردییە و ئێستاش لە زمانی کوردی‌دا وەک خۆی ماوەتەوەو نەگۆڕدراوە.
▫️بەڵام گەر ئێستا لە سەرچاوەکانی ناوخۆیی، دەرەکی و هەندێ لە کتێبەکاندا سەبارەت بە بنچینەی "غزال" یان بە لاتینی "Gazelle" بکۆڵنەوە، دەنووسرێت: کە سەرەتا لە زمانی عەرەبیدا هاتۆتە نێو زمانی فەڕەنسی و لە دەوروبەری سەدەی ۱٦ی زایینی‌دا هاتۆتە نێو وشەنامەکانی زمانی ئینگلیزی:
(From French gazelle, from Old French gazel, from Arabic غَزَال.).
هەروا کە دەبینن، بەداخەوە، بەهۆی بێ دەسەڵاتیی سیاسی نەتەوەی کورد و نەبوونی سیستەمێکی فەرمی بۆ کۆڵێنەوە لەمەڕ زمانەکەی، بە چەندین هۆکاری گرنگیتردا کە ئێستا جێگەی باسی نییە و کەمبوونی ژمارەی ئەو کەسانە کە لە زمانی کوردی دەکۆڵنەوە، ئاوا لەم چەرخی زانیاریه بەجێ ماوین و سەدان سەد وشەیتر بەم شێوەیە دەستبەسەریدا گیراوە و چووەتە نێو زمانێکی‌تر و سەرچاویتری بۆ نووسراوە.
🖋 لێکۆڵینەوە: زانکۆ یاری
۹۷/۷/۲9
✔️ @Divandare ™

Telegram
attach 📎
🔰
#زبان_کوردی
🔸ڕەوتی پێکهاتنی وشەی "هونەر"؛
وشه‌یه‌کی مێژووییی زمانی کوردی.
┄┄┄❅✾❅┄┄┄
له سه‌رده‌می سوکراته‌وه (Socrates) تاکوو ئیستا، بۆ وڵامی ئه‌م پرسیاره فه‌لسه‌فییانه وه‌ک: جوانی چییه!؟ هونه‌ر چییه؟ زور کتێب و وتار نووسراون. (گۆڤاری ڕه‌خنه‌ی وێژه‌یی، س2، ژ7) وه‌کوو یه‌که‌م ڕوانگه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئەرەستوو (Aristotle) ده‌ڵێت: "هونه‌ر له بنچینه‌دا به‌رهه‌م و ده‌سکه‌وتێکی ته‌واو ئاوه‌ز-بیرییه (Reason)". وێنگشتاین و شکلۆڤسکی (Wittgenstein and v, Shklovsky) هونه‌ر وه‌کوو ماوه و ده‌رفه‌تێک چاویلێده‌که‌ن که به گوێگر و بیسه‌ر ئیزن ده‌دات جۆرێکی‌تر له تێگه‌یشتن و ڕوانین تاقیبکاته‌وه.
به‌گشتی هونەر له ڕۆژگاری ئێستادا واتا کار و داهێنان لە بوارەکانی شانۆ، مۆسیقا، ههیکهڵتاشی، وێنە، ڕازاندنەوە و هتد. به‌ڵام لێرەدا بۆ نموونە بەکورتی و کوردی، باسێک لەسەر وشەی "هونەر" دەخه‌ینه ڕوو و دەیدەین لە بێژنگ. له زمانی ئینگلیزیی نوێ‌دا (Modern English)، وشه‌ی art به هه‌مان واتای به‌ربڵاوی کۆنی خۆی به‌کار دێ، چونکوو تێکه‌ڵبوونی تێکنیک (لێزانین)ی کارێک، وه‌کوو هونەر له زمانی ئینگلیزیی نوێ‌دا زۆر به‌کار ده‌هێنرێت. به‌ڵام کاتێک وشه‌کانی Art یان The Arts به ته‌نیا به‌کار دێ، واتایه‌کی تێکنیکی نادات. کاتێکیش ده‌ڵێین: Works of Art هه‌ر به‌رهه‌می هونەری (بۆ چه‌مکێکی تایبه‌ت) مه‌به‌سته. (هانفلینگ،وه: عه‌لی ڕامین-1377) ئیدی Artله زمانی ئینگلیزی‌دا به واتای هونەر و تێکنیکه. له فارسی‌دا بۆ هه‌ر دوو چه‌مکه‌که‌ی به‌راوه‌ردێکی ته‌واومان نییه و ده‌بێ جارێک به هونەر و جارێکیش وه‌کوو به‌رانبه‌ری وشه‌ی تێکنیک وه‌رگێڕان بکرێ.
کۆڵینەوە لەسەر ڕابردوو و ڕەوتی پێکهاتنی وشه، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە زمانی کوردی لای خۆمان لە ڕووی زانستییه‌وه کەمتر ئاوری لێدراوە و بنچینه‌ی زۆر وشه، بۆ نموونه وشه‌ی هونەر، دیاری نه‌کراون که چی لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که وشه‌ی "هونەر"، وشەیەکی کۆن و ڕەسەنی زمانی کوردییە. بنەڕەتی وشەکە لە زمانی ئاری-ئێرانی (Iranian-Aryan) وه‌ک (hnar/هنەر) هاتووە، بەواتای توانایی و لێزانین. لە سه‌رده‌می مێدی (Medes) و ئاڤیستاییدا به‌شێوه‌ی hunara/هوونەرا، هاتووە.
ڕه‌چه‌ڵه‌کی وشەی هونەر، له زمانی کوردی‌دا چه‌ند واتای جیاوازی هه‌یه که ئه‌م سه‌رنجه دەمانباتە سەر بنەڕەتی کۆنتری وشەکە. ڕەگی (P.I.E) وشەکە دەگەڕێتەوە سەر وشەی دارێژراوەی hner/هنێر، بەواتای "بەهێز". هه‌ندێ که‌سیش پێیانوایه وشەی هونەر خزمایەتەیی هەیه لەگەڵ وشەی لاتینیی honor/هۆنۆر بەواتای "ڕەوشت، نامووس و داب". (شاسوار، 2016) لە زمانی فەڕەنسیدا وشه‌ی honneur واتا نامووس و ڕەوشت؛ دیسان له‌وبه‌ره‌وه وشه‌ی لاتینیی honorarium/honorare واتا ڕێزلێگراو و ڕێزلێگرتن. لە زمانی ئاخافتنی کوردی و هه‌روه‌ها له شێعر و وێژه‌ی کوردی‌دا چه‌ند نموونه ده‌خوێنینه‌وه که ئاماژەن بە واتای بەربڵاوی وشەی کوردیی هونەر:
ئەگەر خەرمانی عومرم ئێستەکانە پاکی با بیبا
بەمەرگی تۆ موچڕیکشم بە دڵدا نایە، با بیبا
هونەر گەر خۆی پەرێشانی نەبایە لەم وڵاتەیدا
بەشی من بۆ دەبوو چارەڕەشی خانەخەرابی با..
(هێمنی مەزن)
تۆی مایەیی ئیلهامی قەسیده و غەزەڵی من
بێ تـۆ نـه قـەسـیـده، نـه غـەزەڵ ما، نـه هونەر ما..
(کەماڵی)
ـــــــــــــــــــــــ
🖌لێکۆڵینەوە و نووسین: زانکۆ یاری
🔹۲۳ی خەزەڵوەری ۲۷۱۸
🆔 @Divandare

▫️#زبان_کوردی #میژوو
▫️ساراڵ، ساڵاڵ یان ساڕاڵ!؟
تێبینییه‌کی زمانه‌وانی
┄┄┄❅✾❅┄┄┄
🔸پێشه‌کی:
زمان له‌دوای پێشکه‌وتنێکی دوور و درێژ و دڕۆنگانه پێکهاتووه و هەر نەتەوەیەک زمان و ئه‌دەبی نەتەوایەتیی خۆی بپارێزێ، بە نەتەوەیەکی زیندوو ده‌ژمێردرێ. (۳) وادیاره که ئاخاوتن واتا تواناییی مرۆڤ بۆ قسەکردن که ڕووداوێکی لە نه‌کاو و کتوپڕی نییه، سروشتیه و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا پێگه‌یشتووه.
سەبارەت به هۆی پەیدابوونی زار و سەرهه‌ڵدانی زمان زۆرشت ڕوون کراوه‌ته‌وه. هه‌ندێ که‌سێش ده‌ڵێن که له سەرەتاوە به جیاوازی دەربڕین و کۆکردنی دەنگەکان و وشەکان دهستپێدەکات و لەگه‌ڵ بڵاوبوونەوە و فراوانبوونی سنووری بەکارهێنانی زمانەکه گەشه ده‌ستێنێ. (۱) کۆڵینەوە لەسەر مێژوو و ڕه‌وتی پێکهاتنی وشه‌کان (کە لێرەدا زمانی کوردی مەبەستە) زۆر شتمان بۆ ده‌رده‌خات.
🔸تێبینی:
لێرەدا بۆ نموونە بەکورتی باسێک لەسەر وشەیه‌کی ڕه‌سه‌ن و سه‌رنجڕاکێش ده‌خه‌ینه ڕوو که له بنه‌ڕه‌تدا بۆ کوێستانێکی ناوچه‌یه‌کی کوردستان (باشووری ڕۆژئاوای شاری #دیوانده‌ره) گوتراوە؛ به‌ڵام سه‌رده‌مانێکه به سێ شێوه‌ی جیاوازی ساراڵ، ساڵاڵ یان ساڕاڵ ده‌نووسرێت. لەوێدا له وه‌رزی به‌هاردا کوێستانەکانی سه‌رسه‌وز و پڕگوڵ و کانياوی ئه‌و ناوچه‌یه، ديمه‌نێکی جوان پێکدێنێ و هەروها له‌و ناوچه‌دا ئاسه‌واره زۆرکۆن و مێژووییه‌کان وه‌ک: ته‌پۆڵکه کۆنه و شێوه‌کارییه به‌ردینه‌کان دۆزراوه‌ته‌وه. بەڵام ئێستا ده‌مانه‌وێ درووستیی پێکهاتنی ناوی ئه‌و ناوچه‌یه (واتا "ساڕاڵ") پشتڕاست بکه‌ینه‌وه.
1-ساراڵ: سار-Sar (ن/پ)، لێره‌دا وشه‌یه‌کی فارسییه و له فه‌رهه‌نگه‌کاندا به واتای باڵنده‌ی ڕه‌شیڵه-گاوانی هاتووه (۲) که پێکه‌وه ده‌بن به "گاوانیی [ڕه‌نگ] سووری گه‌ش". که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌وه‌و نییه.
2-ساڵاڵ: ساڵ-Sal (پ)، که لێره‌دا به‌رانبه‌ری "سال"ی فارسییه که پێکه‌وه ده‌بن به "ساڵی سووری گه‌ش!". که دیسان ئه‌مه‌ش بێواتایه و په‌یوه‌ندییه‌کی به هیچ شتێک نییه.
3- #ساڕاڵ: تێکه‌ڵ-لە دو وشەی ساڕ و ئاڵ [ساڕ + ئاڵ] پێکهاتووه (٤).
(3-1): ساڕ-Sar' (ئاوه‌ڵناو/پاشگر)، ئه‌م وشه‌یه له زاراوه‌کانی کورمانجیی ژووردا واتا "سارد" (٥) و بۆ شوێن یان مەڵبەندێکی فێنک و سارد که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. له فه‌رهه‌نگه‌کانی: "کانی، فه‌رهه‌نگا کورمانجی پاک‌سرشت-عومه‌رزاده و هه‌نبانه بۆرینه"شدا به واتای سارد هێنراوه. هه‌روه‌ها له فه‌رهه‌نگی شێخانی (٦)، دوو وشه‌ی "سارد" و "شوێن" له‌به‌رانبه‌ریدا بۆ نووسراوه.
(3-2): ئاڵ-al: ئاوه‌ڵناوه و واتا ڕه‌نگی سووری گه‌ش یان کاڵ. "ئاڵ" له پاشگره نەناسراوه‌کانی زمانی کوردییه که له زۆربه‌ێ وشهکانیشدا به ناوه‌وه ده‌لکێت و واتای وێک‌چوونی و ڕێژه‌یی لێ زیاد ده‌کات و ده‌یکاته ناوێکی نوێ. وه‌کوو: هه‌رزاڵ-قرژاڵ-چه‌نگاڵ و هتد.
نموونه واتاکانی: "ده‌نکی هه‌نار ئاڵه.."
یان:
له ئه‌شکی خوێن به‌یادی لێوی ئاڵت
که‌نارم بوو به کانی له‌عل و یاقووت..
"دیوانی سالم"
به‌س ده‌بێ به‌وه‌ش ئاماژه بده‌م که وشه‌ی "ئاڵ"، له زمانی کوردی‌دا به چه‌ند جۆری تریش تێکه‌ڵ ده‌کرێ و زۆرجاریش ڕه‌نگه هه‌مان واتای هه‌بێ؛
میناک:
1-ئاڵایی/al'ayî: [ئاڵ+ئایی]، شتی ڕه‌نگاوه‌ڕه‌نگ.
2-ئاڵبوونه‌وه/albûnewe، (ئاڵ+بوون+ه‌وه). (۷)
مه‌ته‌ڵی کوردی: "هه‌موو که‌س ددانی به تورشی ئاڵ ده‌بێته‌وه، قازی نه‌بێ به شرینی.."
🔸ده‌ره‌نجام:
هه‌روا که ده‌زانن زمانی کوردی پڕه له پێشگر-پاشگری ڕەسەن یان نەناسراو که ده‌بێ بدۆزرێتەوه و لێکۆڵینەویان لەسەر بکرێ؛ له‌م باسه‌دا وشه‌کانی ساراڵ و ساڵاڵ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی-زمانی ـیان به‌و ناوچه و کوێستانه‌وه نییه و درووستی وشه‌که ده‌بێته "ساڕاڵ". واتا: "دەشت و کوێستانی فێنک و [پڕ لە گوڵ و کانیاوی] سووری گه‌ش". مەولەوی کورد (1806-1882) له شێعرێکی دیوانهکهیدا ئاماژه به‌م جوانییه دەدا و ده‌فه‌رموون:
هه‌ر ساڕاڵ وه خوسووس وه‌ته‌ن بۆ
ئه‌رچی سه‌فای ڕۆح، ڕاحه‌تیی ته‌ن بۆ
به‌ڵام دووری تۆ یه‌ند زۆر ئاوه‌رده‌ن
ده‌ردێ وه ده‌روون هامده‌ردان به‌رده‌ن
وه هه‌رجا ته‌شریف تۆ ئه‌رزانییه‌ن
هه‌ر دیده په‌ی تۆ هه‌زار کانییه‌ن..
✍لێکۆڵینه‌وه: #زانکۆ_یاری
┄┄┄❅✾❅┄┄┄
▫️30ی خەزەڵوەری ۲۷۱۸
سه‌رچاوه‌کان:
۱- د. شوانی، چەند بابەتێکی زمان و ڕێزمانی کوردی. ۲۰۰۱
۲- فەرهەنگی کاوە.
۳- د. کاکل تۆفێق، ئاسایشی نەتەوەیی و پلانی زمان. ۲۰۰۷
٤- ح، کاکەوەیس، لِسان الکرد. ۱۹۸۷
٥- هەژار، هەنبانە بۆرینە.
٦- فەرهەنگی زانستگای کوردستان.
۷ـ فەرهەنگی درنج.

ـوان؛ وشە-پاشگرێکی پیرۆز و ڕەسەن..pdf
306.1 KB
🔶 "ـوان"؛ وشە-پاشگرێکی پیرۆز و ڕەسەن له مێژووی زمانی کوردی‌دا.
لێکۆڵینەوە و نووسینی: زانکۆ یاری
┄┄┄❅✾❅┄┄┄
▫️#زبان_کوردی
🔸گۆڤاری ئەندیشە، س ۱۲، ژ ۲۰.
📆1397/10/23
#شاره‌که‌م_دیوانده‌ره
https://t.me/joinchat/AAAAADzVpNPX_yzZS8pzxw

📖 دقیق نوشتن، نکتهای بسیار مهم در ساختار متون کُردی.
✍ یادداشت: زانکۆ یاری
یکی از اشتباهات بسیار رایج در نوشتن به #زبان_کوردی که متاسفانه در متون، ترجمه‌ها و خیلی از مطالب نویسندگان معاصر می‌بینیم، عدم #ارجاع و #دقیق_بودن است. این مشکل در متون اصیل فرانسه، انگلیسی و.. مشاهده نمی‌شود، اما گویا نویسندگان ما و مولفین بسیاری از کُتب کُردی نیز از این امر غافلند! لازم به ذکر است این مبحث طولانی بوده و می‌توان درمورد آن حتی یک مقاله نوشت؛ اما این جدایِ از بحث "منابع" می‌باشد و منظور ساخت متون درست است که در این‌جا ما فقط به یک مثال بسنده می‌کنیم.
مثال:
❌جملەی اشتباه:👇
[لە کتێبی مێژووی وێژەی ئۆرووپایی‌دا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕووناکبیرانی قوتابخانەی داهاتووخوازیی ئیتالی باوەڕیان بەوە بوو کە چاکسازی لە ئاییندا شتێکی پیویستییە.]
جملەی فوق👆بدلیل عدم دقیقبودن اشتباە و ضعیف بوده و می‌توان گفت اطلاعات بسیار ناقصی بدست خوانندە میدهد!؛ چراکە مشخص نشده منظور "ڕووناکبیرەکان/روشنفکران" چە کسانی هستند؟!، این جمله برگرفته از کدامین کتاب و نوشتەی کدامین نویسندە است؟ همچنین کدامین صفحه و پاراگراف آن؟!
✅جمله درست:👇
[لە کتێبی مێژووی وێژەی ئۆرووپایی‌دا(۱) نووسینی واڵتر کۆهن(۲)، لە بەشی دووهەمدا (لاپەڕەی۸۷۳، لە دێڕی یەکەم) هاتووە کە ڕووناکبیرەکانی سەدەی ۱۸‌ی قوتابخانەی داهاتووخوازیی ئیتالی (۳) باوەڕیان بەوە بوو کە چاکسازی(٤) لە ئاییندا شتێکی پێویستییە.]
بنابراین جمله فوق👆 درست‌تر بوده و چنین مشکلی را ندارد.
▫️نکته:
کلماتی که در داخل متن در برابر آنها شماره گذاشته شده است باید در بخش ارجاعیات پایان پاراگراف یا مطلب و بەصورت پاورقی یا در پایان مقاله بەعنوان سەرچاوە/Reference؛ عنوان اصلی (اسم کتاب بهصورت ایتالیک) و تمام مفهوم و اصطلاحات کلیدی نیز بسته به نوع نوشتار و بخش حاشیهها/Marginal Notes آورده شوند:
مثال برای جمله فوق:
۱. Walter, C. "A History of European Literature: The West and the World from Antiquity to the Present", published on Oxford Scholarship Online: March 2017.
۲. Walter Cohen.
۳. Italian Futurism.
٤. Reform.
┄ ❅ ✾ ❅ ┄
👉🏿👉🏿 @divandare

🟥 با سلام خدمت اعضای محترم کانال "شارەکەم دیواندەرە"
با توجە بە ابراز علاقە شما عزیزان به مطالب "ژینگەپارێزی"( #پەلەوەر_ناسین و #ئاژەڵناسین) در کانال "شاره‌که‌م دیوانده‌ره"؛ نظر داریم مطالبی با عنوان "گیاناسین"( #گیاهشناسی) رو شروع کنیم.
🔹اما با توجە بە تخصصی بودن موضوع از #کارشناس‌هایی کە بە شناسایی #گل و #گیاهان بومی منطقە بە #زبان_کوردی و محلی آن #تخصص لازم را دارند خواهشمندیم که ما در این امر مهم همکاری نمایند.
🔸جهت اعلان همکاری با آیدی زیر ارتباط برقرار کنید:👇
👉 @kurdnuis
↬ @divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)

Forwarded from شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)

شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
🔺 #پەلەوەر_ناسین 🔸کوردی: زەردەزێڕە،زەردەجوڕە، زەردەزوڕە، زەردی‌وەرە(نێرە) 🔹فارسی: زردپره سرسیاه 🔸ناوی زانستی: Emberiza melanocephala 🔺کەوی کێوی نە قاسپەی ما نە سیڕە بەرەو گەرمێن فڕیوە زەردەزیڕە... #هێمن 📸 #سەعدی_حسێنی ⇜ شاره‌که‌م دیوانده‌ره ↬ ↬ @divandare…
🟥 با سلام خدمت اعضای محترم کانال "شارەکەم دیواندەرە"
با توجە بە ابراز علاقە شما عزیزان به مطالب "ژینگەپارێزی"( #پەلەوەر_ناسین و #ئاژەڵناسین) در کانال "شاره‌که‌م دیوانده‌ره"؛ نظر داریم مطالبی با عنوان "گیاناسین"( #گیاهشناسی) رو شروع کنیم.
🔹اما با توجە بە تخصصی بودن موضوع از #کارشناس‌هایی کە بە شناسایی #گل و #گیاهان بومی منطقە بە #زبان_کوردی و محلی آن #تخصص لازم را دارند خواهشمندیم که ما در این امر مهم همکاری نمایند.
🔸جهت اعلان همکاری با آیدی زیر ارتباط برقرار کنید:👇
👉 @kurdnuis
⇜ شاره‌که‌م دیوانده‌ره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬