شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
16.6K subscribers
26.6K photos
5.27K videos
244 files
4.03K links

کانال دیواندره
(کدشامد):1-1-2723-61-2-1

(ارسال اخبار و تصاویر) @kurdnuis

@dc_tabliq (ارسال آگهی تبلیغات )
.
.
instagram.com/divandare (اینستاگرام)

@divandaretarhim (کانال ترحیم)

@divandareh (کانال نیازمندی)

⇜ از مردم برای مردم ↬
Download Telegram
کەس نەزانێ من بە چی مەستم،
ئەتۆ خۆ شـارەزای
دەردی من با کەس نەزانێ، تۆ لەگەڵ خەڵکی جـودای!

#هێدی
📸 #ئۆمید_ئەسەدی

📆 1398/08/14
به "شاره‌که‌م دیوانده‌ره" بپیوندید👇
https://t.me/joinchat/AAAAADzVpNMvkVLEttOAEQ
⇜ از مردم برای مردم ↬
#خۆشەویستی دەرد و ژانی بێ ژماری پێوەیە
مەینەتی چۆڵ و #چیا، ڕسوایی شاری پێوەیە
دوور دیارن ئەو کەسانەی #عاشق و سەودا سەرن
ڕەنگ و ڕوویان مۆری غەدری ڕۆژگاری پێوەیە...

#هێدی
📸 #بێهزاد_سوهرابی

@divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)
هەموو دەشت و #چیا پاوانی تۆیە
ئەگەر تێیدا نەژی تاوانی تۆیە
بە سەربەرزی لەناو #هێلانە_مردن
نەوەک #تۆ خزمەتی بێگانە کردن!

#هێدی
📸 #یەحیا_گۆڕیچە(شوانە)

@divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)
Rojda(Narînê)
divandare
هێشتە هەر بۆ نازی وی،
کڕیاری وەک من کەم هەیە!

#هێدی
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👍4
#شێعر

دەس بە زوڵفی ڕۆژێ هەر دەگرم، بەڵام جارێ زووە
چونکە پەیوەندی هەیە ژینم، بەهەودای ئەو مووە

با سەرو ماڵم لە ڕێگەی خۆشەویستیدا بچێ
خاڵی تۆم دی لەو شتە وردانە، دەستم شوشتووە

یادی تۆ فرمێسکی دێنێ، سووچی چاوی من نییە
ئەو دەزانێ ئاوی ئەو سەرچاوە، بۆچی لێڵ بووە

نەبوە حاشا من لە تۆ بۆنی گوڵاوم کردبێ
بەس پەیامی بسکی تۆم ڕۆژێ، لە سروە بیستووە

ڕێی ڕوانینێ بە کەس نادا، تەنانەت تیشکی خۆر
بۆ من ئەمما باشە جارێ، ڕێی خەیاڵی هێشتووە

ناسرەوێ وێنەی لە بەر شۆخی ئاوێنەدا
بۆیە وا ئاوێنە چاوێکی بە دوو چاو کردووە

لێی دەنۆڕم هێند بە ئەسپایی، مژۆڵم تێنەگا
چونکە بۆ پەردەی نیگای من پێنجەیان تێکخستووە

من بە دڕکیش ئەوڕۆ گەر ڕازیم، لە بەر ناچارییە
هەر چی گوڵ بوو، وێژەوانی پێش مە پاکیان بردووە

گەر مچوڕکی شێعری پێدادێ خەمی شاعێر مەخۆ
شیرینی ئەو تەزووە نازانێ ، ئەوی‌ نەیچەشتووە

ئەو جیهانەی ڕۆژێ بەر پێی گەوجە پیاوان ماچ دەکا
هەر خەیاڵە بۆ من و هەر تاسەیە و ئارەزووە

گەرچی دەردت زۆر بە هێدی دا، دڵی لێت نایەشێ
چون شەپۆلێ بادە قەت پەیمانەکەی نەشکاندووە

مامۆستا ؛ #هێدی

━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👍84👏1
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
چارەی خەمی من مەی نییە، مەیخانە بڵێ چی؟
بەو دەردەوە مەی نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟
پێم وا نییە لەو غەدرە لە فریام بکەوێ کەس
ئەو دۆست بوو وەفای بۆم نەبوو، بێگانە بڵێ چی؟

#هێدی
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
13👍2💔1