شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
16.6K subscribers
26.6K photos
5.27K videos
244 files
4.03K links

کانال دیواندره
(کدشامد):1-1-2723-61-2-1

(ارسال اخبار و تصاویر) @kurdnuis

@dc_tabliq (ارسال آگهی تبلیغات )
.
.
instagram.com/divandare (اینستاگرام)

@divandaretarhim (کانال ترحیم)

@divandareh (کانال نیازمندی)

⇜ از مردم برای مردم ↬
Download Telegram
#شێعر
شەوێکی چاوەڕوانت بووم،نەهاتی گیانەکەم ؛ ویستت منی دڵ‌ناسکی شاعیر بگێڕم شیوەنێکی تر...!
@Divandare
Anonymous Quiz
26%
1_هێمن
24%
2_هەژار
40%
3_شێرکۆ بێکەس
9%
4_هەردی
#شێعر

دەس بە زوڵفی ڕۆژێ هەر دەگرم، بەڵام جارێ زووە
چونکە پەیوەندی هەیە ژینم، بەهەودای ئەو مووە

با سەرو ماڵم لە ڕێگەی خۆشەویستیدا بچێ
خاڵی تۆم دی لەو شتە وردانە، دەستم شوشتووە

یادی تۆ فرمێسکی دێنێ، سووچی چاوی من نییە
ئەو دەزانێ ئاوی ئەو سەرچاوە، بۆچی لێڵ بووە

نەبوە حاشا من لە تۆ بۆنی گوڵاوم کردبێ
بەس پەیامی بسکی تۆم ڕۆژێ، لە سروە بیستووە

ڕێی ڕوانینێ بە کەس نادا، تەنانەت تیشکی خۆر
بۆ من ئەمما باشە جارێ، ڕێی خەیاڵی هێشتووە

ناسرەوێ وێنەی لە بەر شۆخی ئاوێنەدا
بۆیە وا ئاوێنە چاوێکی بە دوو چاو کردووە

لێی دەنۆڕم هێند بە ئەسپایی، مژۆڵم تێنەگا
چونکە بۆ پەردەی نیگای من پێنجەیان تێکخستووە

من بە دڕکیش ئەوڕۆ گەر ڕازیم، لە بەر ناچارییە
هەر چی گوڵ بوو، وێژەوانی پێش مە پاکیان بردووە

گەر مچوڕکی شێعری پێدادێ خەمی شاعێر مەخۆ
شیرینی ئەو تەزووە نازانێ ، ئەوی‌ نەیچەشتووە

ئەو جیهانەی ڕۆژێ بەر پێی گەوجە پیاوان ماچ دەکا
هەر خەیاڵە بۆ من و هەر تاسەیە و ئارەزووە

گەرچی دەردت زۆر بە هێدی دا، دڵی لێت نایەشێ
چون شەپۆلێ بادە قەت پەیمانەکەی نەشکاندووە

مامۆستا ؛ #هێدی

━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👍84👏1