شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
16.6K subscribers
26.6K photos
5.27K videos
244 files
4.03K links

کانال دیواندره
(کدشامد):1-1-2723-61-2-1

(ارسال اخبار و تصاویر) @kurdnuis

@dc_tabliq (ارسال آگهی تبلیغات )
.
.
instagram.com/divandare (اینستاگرام)

@divandaretarhim (کانال ترحیم)

@divandareh (کانال نیازمندی)

⇜ از مردم برای مردم ↬
Download Telegram
#پەلەوەر_ناسین
#ئاژەڵناسین
🔸کوردی: زەردەزێڕە،زەردەجوڕە، زەردەزوڕە، زەردی‌وەرە
🔹فارسی: زردپره سرسیاه
🔸ناوی زانستی: Emberiza melanocephala

#کەوی کێوی نە قاسپەی ما نە سیڕە
بەرەو گەرمێن فڕیوە #زەردەزیڕە
#مامۆستا_هێمن

📸 #سەعدی_حۆسێنی

@divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)
#پەلەوەر_ناسین
#ئاژەڵناسین
🔸کوردی: زەردەزێڕە،زەردەجوڕە، زەردەزوڕە، زەردی‌وەرە(نێرە)
🔹فارسی: زردپره سرسیاه
🔸ناوی زانستی: Emberiza melanocephala

#کەوی کێوی نە قاسپەی ما نە سیڕە
بەرەو گەرمێن فڕیوە #زەردەزیڕە
#مامۆستا_هێمن

📸 #سەعدی_حۆسێنی

@divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)
🔸من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم
گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کــەوتم
هاتمە دەرێ، هەدام نەدا، نەســرەوتم

🔹دەڕۆم بەرەو ئاسۆ،بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگار بـــوون

◾️۲٨ی خاکەلێوە ساڵیادی کۆچێ دوایی شاعیری گەورەی كورد #مامۆستا_هێمن

📸 مەهاباد‌ ساڵی 1358ی کۆچی هەتاویی

⇜ شاره‌که‌م دیوانده‌ره ↬
@divandare
⇜ از مردم برای مردم ↬
مامۆستا هێمن(فرمێسکی ڕنوو)
Divandare
🔺 شێعری "فرمێسکی ڕنوو" بە دەنگی #مامۆستا_هێمن...

⇜ شاره‌که‌م دیوانده‌ره ↬
@divandare
⇜ از مردم برای مردم ↬
Himan(Kizhi ladî)
Divandare
🔺کیژی لادێ!

✍🏻 بە نووسینی: #مامۆستا_هێمن
🎙بە دەنگی: #عادڵ_عەزیز

⇜ شاره‌که‌م دیوانده‌ره ↬
@divandare
⇜ از مردم برای مردم ↬
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز!
تا بناڵێنم وەکو بلوێر بەسۆز!

نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا، چ پیاوی دەر بەدەر!

بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە، نەی نەیکردووە!

لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون

شیوەنی من شیوەنی ئینسانیە
بانگی ئازادی و گرۆی یەکسانیە!

شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە!

با لە زارم بێتە دەر پشکۆی شیعر
با فراوانتر بکەم ئاسۆی شیعر

پارچە گۆشتێکە دڵی من، ڕوو نییە
ناڵە ناڵی من درەنگە، زوو نیە!

دەردی دووری،،دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی!

یادی یاران و وڵاتم، ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردومه خورد و خەو

خەم ڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم ساقی!ئەدی؟!

نابینم خاك و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم!

ڕوو لە هەر لایەك دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێ ژوان و کەونە لانی خۆم

#مامۆستا_هێمن"
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👍196💔4👏1