شارهکهم دیواندهره(کانال دیواندره)
#پەلەوەر_ناسین 🔸کوردی: کەو،خاسەکەو، ژەرەژ (كباک)، قتک،كەبک. 🔹فارسی: کبک معمولی 🔸ئینگلیزی: Chukar Partridge 📸 #سەعدی_حۆسێنی 📆 1398/08/12 به "شارهکهم دیواندهره" بپیوندید👇 https://t.me/joinchat/AAAAADzVpNMvkVLEttOAEQ ⇜ از مردم برای مردم ↬
#کەو
🔸کەو باڵندەیەکى زۆر ناسراوە لە کۆمەڵگەى کوردەواریدا و زۆرتر لە کوێستانەکاندا دەژى و کوردستان یەکێکە لە نیشتمانە رەسەنەکانى ئەم باڵندەیە، کەو جۆرى زۆرى هەیە و بەناوبانگرترین کەویش کەوى قاچ سوورە و لە کوردستاندا لەمجۆرە هەیە، هەتا ئێستاش وا دەزانرێت ئەم باڵندەیە دەبێت ڕاوبکرێت ئینجا گۆشتى دەست دەکەوێت لە راستێدا لە زۆرێک وڵاتاندا کێڵگەى تایبەت بەم پەلەوەرە هەیە و مریشک و پەلەوەرەکانى تر بەخێو دەکرێت.
لە کوردستانیشدا هەوڵێک هەیە بۆ بۆ ئەوەى لە کێڵگەدا پەروەردە بکرێت و بۆ ئەوەى ئەم باڵندە جوانە لە سروشتى کوردستاندا بمێنیتەوە، هەرچەندە دەستکەوتنى گۆشتى کەو هەندێک زەحمەتى دەوێت بەڵام لە لایەن پسپۆرانى خۆراک و تەندروستیەوە جەختى لێدەکرێتەوە و بە شێوەى بەستوو لە هەندێک شوێندا گۆشتى ئەم پەلەوەرە دەستدەکەوێت.
🔹وێڕاى ئەم هەموو سوودانەى نابێت پەنا بۆ راوکردنى ببرێت چونکە بە پێى یاسا قەدەغەیە و جگە لەوەش کوردستان نیشتمانى زیاتر لە ٥ هەزار گیانلەبەرى دەگمەن بووە و کە زۆربەیان بەهۆى راوەوە لەنێو چوون و کەویش لە قڕکردن نزیک بۆتەوە و بۆ دەستکەوتنى گۆشتى کەویش دەتوانرێت پەنا بۆ کێلگەى بەخێوکردنى کەو ببرێت کە چەند دانەیەکى کەم لە کوردستاندا بوونى هەیە.
( #پاراستنی_ژینگە_پاراستنی_ژیانە)
📆 1398/08/12
به "شارهکهم دیواندهره" بپیوندید👇
https://t.me/joinchat/AAAAADzVpNMvkVLEttOAEQ
⇜ از مردم برای مردم ↬