#پەندی_پێشینیان
کەسێ شوکرانەی خوا دێنێتەجێ
چاکە و پیاوەتی قەت لە بیر نەچێ
کێ چاکەی خەڵکی ناڵێ بە هیچ جۆر
ناکا شوکرانەی خودا کەم و زۆر
فەرمووی: کێ ڕەحم نەکا بە داماو
نەگا بە فریای خەڵکی لێقەوماو
ناکەوێتەبەر ڕەحمەتی باری
لە سزای مەحشەر نابێ ڕزگاری
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
کەسێ شوکرانەی خوا دێنێتەجێ
چاکە و پیاوەتی قەت لە بیر نەچێ
کێ چاکەی خەڵکی ناڵێ بە هیچ جۆر
ناکا شوکرانەی خودا کەم و زۆر
فەرمووی: کێ ڕەحم نەکا بە داماو
نەگا بە فریای خەڵکی لێقەوماو
ناکەوێتەبەر ڕەحمەتی باری
لە سزای مەحشەر نابێ ڕزگاری
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👏5
#پەندی_پێشینیان
پهندی پێشینیان بێنینهوه گۆڕ
کۆیان کهینهوه تا نهچووینه گۆڕ
بزانین باب و باپیری خۆمان
چییان به میرات هێشتهوه بۆمان
پهندی به نرخ و واتهی ژیرانه
بۆ مه بهجێما لهو باپیرانه
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
پهندی پێشینیان بێنینهوه گۆڕ
کۆیان کهینهوه تا نهچووینه گۆڕ
بزانین باب و باپیری خۆمان
چییان به میرات هێشتهوه بۆمان
پهندی به نرخ و واتهی ژیرانه
بۆ مه بهجێما لهو باپیرانه
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍6
#پەندی_پێشینیان
به تهگبیر و ڕای پیاوانی گهوره
خۆڵیش وهسهر کهی له کۆمای گهوره
دار ئەگەر ساڵێک بەری نەهاورد
نابێ بیبڕی، بیکەی ورد و پرد
پێوانە ئەگەر جارێک بەتاڵە
گەلێ جار پڕە، بەس بۆی بناڵە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
به تهگبیر و ڕای پیاوانی گهوره
خۆڵیش وهسهر کهی له کۆمای گهوره
دار ئەگەر ساڵێک بەری نەهاورد
نابێ بیبڕی، بیکەی ورد و پرد
پێوانە ئەگەر جارێک بەتاڵە
گەلێ جار پڕە، بەس بۆی بناڵە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍8
#پەندی_پێشینیان
بە ماڵی دنیا زۆر دڵ مەبەستە
قەدیمی دەڵێن وەک چڵکی دەستە
سەودا هەوەڵ جار لە کیسی مەدە
بە هەشتی پاک و نۆی پیسی مەدە
هەوەڵ مشتەری لەدەس دەر مەکە
خۆت تووشی قڕە و دەردیسەر مەکە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
بە ماڵی دنیا زۆر دڵ مەبەستە
قەدیمی دەڵێن وەک چڵکی دەستە
سەودا هەوەڵ جار لە کیسی مەدە
بە هەشتی پاک و نۆی پیسی مەدە
هەوەڵ مشتەری لەدەس دەر مەکە
خۆت تووشی قڕە و دەردیسەر مەکە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍5
#پەندی_پێشینیان
یەکێ لە یەمەن، یەکێ لە شیراز
خوا مەیلی لێ بێ، دەبن بە هاوڕاز
ئەمەش لە ئەسڵا پەندێکی کۆنە
لە سەد ئاوی خەی، تەڕ نابێ سۆنە
قەت لە شوێن چووان نەچیەوە چاکە
بەس لێر و لەوێ کای کۆن بە با کە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
یەکێ لە یەمەن، یەکێ لە شیراز
خوا مەیلی لێ بێ، دەبن بە هاوڕاز
ئەمەش لە ئەسڵا پەندێکی کۆنە
لە سەد ئاوی خەی، تەڕ نابێ سۆنە
قەت لە شوێن چووان نەچیەوە چاکە
بەس لێر و لەوێ کای کۆن بە با کە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍8😢1
#پەندی_پێشینیان
با بێینهوه سهر پهندهکانی کۆن
فهرموودهی باب و باپیرانی خۆن
ئەگەر قسەی حەق لە من دەپرسی؟
تێر ئاگای نییە هەرگیز لە برسی
بەقەول و قەرار قەت مەخۆ فریو
بە هیوای جیران ویشکە تێکوشیو
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
با بێینهوه سهر پهندهکانی کۆن
فهرموودهی باب و باپیرانی خۆن
ئەگەر قسەی حەق لە من دەپرسی؟
تێر ئاگای نییە هەرگیز لە برسی
بەقەول و قەرار قەت مەخۆ فریو
بە هیوای جیران ویشکە تێکوشیو
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍4
#پەندی_پێشینیان
هەرچی خۆت نەیکەی بێ سودە کاکە
بە دستی خەڵکی مار بگری چاکە
گوێ بگرە زەریف! بۆ ئەم نەزیلە
مەسپێره هەرگیز دووگ بە پشیلە
لە نێو خاس و عام ئەم قسه زۆرە
ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمەبۆره
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
هەرچی خۆت نەیکەی بێ سودە کاکە
بە دستی خەڵکی مار بگری چاکە
گوێ بگرە زەریف! بۆ ئەم نەزیلە
مەسپێره هەرگیز دووگ بە پشیلە
لە نێو خاس و عام ئەم قسه زۆرە
ماڵی خۆنەخۆر بۆ چەکمەبۆره
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍6
#پەندی_پێشینیان
بە کەسێک دەڵێن عەقڵی تەواوە
خەمی نان بخوا شووتی هەر ئاوە
گاڕانەکەیان ڕادا بە زۆری
تازە دەپرسێ له مانگا بۆری
ئاوری بن کایە بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی لە گرتن نایە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
بە کەسێک دەڵێن عەقڵی تەواوە
خەمی نان بخوا شووتی هەر ئاوە
گاڕانەکەیان ڕادا بە زۆری
تازە دەپرسێ له مانگا بۆری
ئاوری بن کایە بۆسۆی لێنایه
دزی خۆماڵی لە گرتن نایە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍6
#پەندی_پێشینیان
جوابی قوزەڵقۆرت، سندان و دەردە
پێشینە دەڵێن جێی کڵۆ بەردە
کاتێ دەزانی مەعنای حەوسەلە
بە کەوچکە ئاوێ نەکەویه مەلە
زانیت کە حەریف له خۆت زیاترە
شەڕی خۆتڕێن نەکەی چاتره
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
جوابی قوزەڵقۆرت، سندان و دەردە
پێشینە دەڵێن جێی کڵۆ بەردە
کاتێ دەزانی مەعنای حەوسەلە
بە کەوچکە ئاوێ نەکەویه مەلە
زانیت کە حەریف له خۆت زیاترە
شەڕی خۆتڕێن نەکەی چاتره
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍8👏1
#پەندی_پێشینیان
خودای تەعالا کار بێ جێ ناکا
تا کێو نەبینێ بەفری تێ ناکا
کەسێ نەگبەتی بێتە سەر شانی
پەڵووڵە بخوا دەشکێ ددانی
ئەگەر گڵوڵەی تۆ کەوتە لێژی
بە تەما مەبە کەس خاست بێژی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
خودای تەعالا کار بێ جێ ناکا
تا کێو نەبینێ بەفری تێ ناکا
کەسێ نەگبەتی بێتە سەر شانی
پەڵووڵە بخوا دەشکێ ددانی
ئەگەر گڵوڵەی تۆ کەوتە لێژی
بە تەما مەبە کەس خاست بێژی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍4
#پەندی_پێشینیان
ئیتر پێی ناوێ ئهم فاک و فیکه
ئهگهر یهزد دووره خۆ گهز نزیکه
بچۆره جێیهک هیچ کهس نهتناسێ
خۆت ههڵبکێشه پڕ به کراسێ
قۆزی بێ زهواد قاوهقاویهتی
تڕخێنهی بێ تام شهو پڵاویهتی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
ئیتر پێی ناوێ ئهم فاک و فیکه
ئهگهر یهزد دووره خۆ گهز نزیکه
بچۆره جێیهک هیچ کهس نهتناسێ
خۆت ههڵبکێشه پڕ به کراسێ
قۆزی بێ زهواد قاوهقاویهتی
تڕخێنهی بێ تام شهو پڵاویهتی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍2
#پەندی_پێشینیان
شوێن کڵاوی خوار مهکهوه خاڵه
فهڕز لهوێ بێ سوننهت بهتاڵه
خۆت به کوشت مهده بۆ پارووی گهوره
بێ بهڵا نییه ئهو دووگه چهوره
هیچ سوودی نییه ئیشی بهپهله
ههر بۆ کاری خێر باشه عهجهله
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
شوێن کڵاوی خوار مهکهوه خاڵه
فهڕز لهوێ بێ سوننهت بهتاڵه
خۆت به کوشت مهده بۆ پارووی گهوره
بێ بهڵا نییه ئهو دووگه چهوره
هیچ سوودی نییه ئیشی بهپهله
ههر بۆ کاری خێر باشه عهجهله
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍2
#پەندی_پێشینیان
هەنگوینی خەڵکی کە دەس نەدا بۆت
قەناعەت بکە بە دۆشاوی خۆت
پشیلە دەمی بۆ دووگ نەدەچوو
دەیکوت پێم ناخورێ، چەن سوێرە، پەکوو!
ڕێوی بە تەنیا لە کون نەدەچوو
هەژگەڵێکیشی دەکێشا لەدوو
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
هەنگوینی خەڵکی کە دەس نەدا بۆت
قەناعەت بکە بە دۆشاوی خۆت
پشیلە دەمی بۆ دووگ نەدەچوو
دەیکوت پێم ناخورێ، چەن سوێرە، پەکوو!
ڕێوی بە تەنیا لە کون نەدەچوو
هەژگەڵێکیشی دەکێشا لەدوو
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍3
#پەندی_پێشینیان
نانت بخه بەر سەگی بێزمان
مەیدە بە پیاوی سپڵە و پێنەزان
ئەم پهنده گەلێ کۆن و لەمێژە
مردوو ئەگەر مرد لینگی درێژە
لە قەدیمەوە ئەم قسە قاوە
کوێر هەتا دەمرێ بەهیوای چاوە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
نانت بخه بەر سەگی بێزمان
مەیدە بە پیاوی سپڵە و پێنەزان
ئەم پهنده گەلێ کۆن و لەمێژە
مردوو ئەگەر مرد لینگی درێژە
لە قەدیمەوە ئەم قسە قاوە
کوێر هەتا دەمرێ بەهیوای چاوە
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
❤10👍2
#پەندی_پێشینیان
دۆستی کەسێک بە کاتی فەرعانە
بەجێت نەهێڵێ ڕۆژی تەنگانە
ئەو کەسە دۆستی گیانی گیانیتە
هاوڕێی نەبوونی و لێ قەومانیتە
بیستوومە لە زۆر پیاوانی ڕۆشن
فەقیری خۆشە قورتی ناخۆشن
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
دۆستی کەسێک بە کاتی فەرعانە
بەجێت نەهێڵێ ڕۆژی تەنگانە
ئەو کەسە دۆستی گیانی گیانیتە
هاوڕێی نەبوونی و لێ قەومانیتە
بیستوومە لە زۆر پیاوانی ڕۆشن
فەقیری خۆشە قورتی ناخۆشن
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍2👏1
#پەندی_پێشینیان
خۆت لێ نەگوڕێ گەر بویتە گەورە
مەشهوورە دنیا بە پێچ و دەورە
پیاو کارێک بکا کە پێی بوەستێ
دوو شووتی هەڵناگیرێ بە دەستێ
تێر نابێ چاوی تەماع لە دنیا
کۆڵێک هەڵگرە نەپسێی لە بنیا
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
خۆت لێ نەگوڕێ گەر بویتە گەورە
مەشهوورە دنیا بە پێچ و دەورە
پیاو کارێک بکا کە پێی بوەستێ
دوو شووتی هەڵناگیرێ بە دەستێ
تێر نابێ چاوی تەماع لە دنیا
کۆڵێک هەڵگرە نەپسێی لە بنیا
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍8
🔺#پەندی_پێشینیان
بیکە ئاڵقەی گوێ ئەم پەندە جوانە
هی پیرەمێردە قەدری بزانە
تەماع سوێراوە وەک ئاو دەنوێنێ
تا بیخۆیتەوە تونیەتی دێنێ
تەشوێ بی ناوت نابەن بە باشی
چونکە هەر بۆ لای خۆتی ئەتاشی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
بیکە ئاڵقەی گوێ ئەم پەندە جوانە
هی پیرەمێردە قەدری بزانە
تەماع سوێراوە وەک ئاو دەنوێنێ
تا بیخۆیتەوە تونیەتی دێنێ
تەشوێ بی ناوت نابەن بە باشی
چونکە هەر بۆ لای خۆتی ئەتاشی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍4👏2
#پەندی_پێشینیان
ڕەندە بی هەموو ڕەنجت به بایە
لە ههشتی مشتی بۆ لای تۆ نایە
ئاکارت وەکو مشار بێ باشە
هەم بۆ لای خۆتە هەم بۆ ئەو لاشە
تاقە کراسێ بدڕی بە پیسی
هەزار بە پاکی بدڕە هەر پیسی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
ڕەندە بی هەموو ڕەنجت به بایە
لە ههشتی مشتی بۆ لای تۆ نایە
ئاکارت وەکو مشار بێ باشە
هەم بۆ لای خۆتە هەم بۆ ئەو لاشە
تاقە کراسێ بدڕی بە پیسی
هەزار بە پاکی بدڕە هەر پیسی
✍ پەندی پێشینیان، مەلا غەفوور دەبباغی
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍5
🔺#پەندی_پێشینیان
تاقە کراسێک بدڕی بە پیسی
هەزار بەپاکی بدڕە، هەر پیسی
گەر بە درۆزن نێوبانگت ڕۆیی
بێنرخی لە لای بێگانە و خۆیی
بەو کەسە دەکرێ بڕوا و متمانە
پابەندی وەفا و عەهد و پەیمانە
کەسێ ڕاست نەبێ، قەوڵ و بڕیاری
بیخاتە پشت گوێ شەرت و قەراری
گەورەیش بێ لەناو کۆمەڵ، بچووکە
وەک پووڵی قەڵب سووک و چرووکە
سوور نەبی لەسەر وەعدە و بەڵێنی
گەنجی دنیات بێ، پووشێک ناهێنی
بێ دابنیشین تاوێک دوو بە دوو
بێژنگی دانێن لەبەینی هەردوو
دەڕوانینە یەک، لەڕووی تێبینی
ئەوتۆت دەبێنم کە تۆ دەمبینی
من چەندە بۆ تۆ دەکەم دیاری
تۆش هەر ئەوەندە لە منەوە دیاری
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
تاقە کراسێک بدڕی بە پیسی
هەزار بەپاکی بدڕە، هەر پیسی
گەر بە درۆزن نێوبانگت ڕۆیی
بێنرخی لە لای بێگانە و خۆیی
بەو کەسە دەکرێ بڕوا و متمانە
پابەندی وەفا و عەهد و پەیمانە
کەسێ ڕاست نەبێ، قەوڵ و بڕیاری
بیخاتە پشت گوێ شەرت و قەراری
گەورەیش بێ لەناو کۆمەڵ، بچووکە
وەک پووڵی قەڵب سووک و چرووکە
سوور نەبی لەسەر وەعدە و بەڵێنی
گەنجی دنیات بێ، پووشێک ناهێنی
بێ دابنیشین تاوێک دوو بە دوو
بێژنگی دانێن لەبەینی هەردوو
دەڕوانینە یەک، لەڕووی تێبینی
ئەوتۆت دەبێنم کە تۆ دەمبینی
من چەندە بۆ تۆ دەکەم دیاری
تۆش هەر ئەوەندە لە منەوە دیاری
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍9
⭕️#پەندی_پێشینیان
نێوبانگی هەرکەس ڕۆیی بە ناڕاست
بڕوای پێ ناکەن بیشڵێ قسەی ڕاست
ئەو ناکەسانەی خەڵکی دەدۆزن
ڕووڕەش بن لەگەڵ تیپی درۆزن
سڵاو لە سینەی ساف و بێکینە
لە زەجر و سزای دواڕۆژ ئەمینە
کەسێ لە دڵدا ڕابگرێ غەرەز
دەمرێ بە دیق و وەرهەم و دەغەز
کۆت و کەلەپچە دابڕێ چوار پەل
هاوکاری مەکەن لەگەڵ دژی گەل
بتانخاتە ژێر تەوژمی هەرەس
دامەنەوێنن سەر لەبەر تەرەس
گەسک دەی کووچە و کۆڵانی نێوشار
نەک لە لای دوژمن ببیە سەرکۆمار
درۆی مەسڵەحەت ئێژن ڕەوایە
خراپ تێنەگەی تۆ لەم فتوایە
بە کاری نەبەی بۆ قازانجی خۆت
ناگەی بە درۆ بە ئامانجی خۆت
هەر بۆیە لە درۆ وەرگیراوە کەڵک
پێی بکەونە داو دوژمنانی خەڵک
لە قەدیمیەکان وەها بیسراوە
خوا دەردی داوە، دەواشی داوە
✍مەلاغەفوور دەباغی(حافزی مەهابادی)
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
نێوبانگی هەرکەس ڕۆیی بە ناڕاست
بڕوای پێ ناکەن بیشڵێ قسەی ڕاست
ئەو ناکەسانەی خەڵکی دەدۆزن
ڕووڕەش بن لەگەڵ تیپی درۆزن
سڵاو لە سینەی ساف و بێکینە
لە زەجر و سزای دواڕۆژ ئەمینە
کەسێ لە دڵدا ڕابگرێ غەرەز
دەمرێ بە دیق و وەرهەم و دەغەز
کۆت و کەلەپچە دابڕێ چوار پەل
هاوکاری مەکەن لەگەڵ دژی گەل
بتانخاتە ژێر تەوژمی هەرەس
دامەنەوێنن سەر لەبەر تەرەس
گەسک دەی کووچە و کۆڵانی نێوشار
نەک لە لای دوژمن ببیە سەرکۆمار
درۆی مەسڵەحەت ئێژن ڕەوایە
خراپ تێنەگەی تۆ لەم فتوایە
بە کاری نەبەی بۆ قازانجی خۆت
ناگەی بە درۆ بە ئامانجی خۆت
هەر بۆیە لە درۆ وەرگیراوە کەڵک
پێی بکەونە داو دوژمنانی خەڵک
لە قەدیمیەکان وەها بیسراوە
خوا دەردی داوە، دەواشی داوە
✍مەلاغەفوور دەباغی(حافزی مەهابادی)
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👏7👍5