#من_و_نان
#قانع
ئەی نان بۆ تۆیە شەڕی برایی
ئەی نان بۆ تۆیە ئاژاولەی جیایی
بۆ تۆیە برا برا ئەکوژێ
لە ڕووی مەیدانا مێشکی ئەپژێ
بۆ تۆیە دنیا کەوتە گیر و داد
بۆ تۆیە تۆرا دایک لە ئەولاد
بۆ تۆیە باوک فرزەند دەر ئەکا
کوڕی خۆی دووچار سەد خەتەر ئەکا
بۆ تۆیە جەردە ڕێگە قەتع ئەکا
ڕێگەی هات و چوو لە عام مەنع ئەکا
بۆ تۆیە ئاوسێ لە ئاوسێ زیزە
ماشەڵڵا شکڵت چەندە تەمیزە
تۆ هەر ئەو نانەی چەن هەزار فەلا
بۆ تۆ داماوە و کەوتە حەلوەلا
کۆڕی زیکری شێخ بۆ تۆیە ئەی نان
زامی دڵ بۆ تۆ بە سۆیە ئەی نان
هەوڵ و تەقالای پاشا بۆ تۆیە
ئابڕوو چوونی گەدا بۆ تۆیە
ئاسنگەر بۆ تۆ پیک ئەوەشێنێ
زارع بۆ تۆیە ئارەق ئەڕژێنێ
هەر کەس نانی بوو ئیمانی هەیە
ڕووسووری مەجلیس دیوانی هەیە
ڕێوی نانی بێ شێری تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە
🆔 @divandare
#قانع
ئەی نان بۆ تۆیە شەڕی برایی
ئەی نان بۆ تۆیە ئاژاولەی جیایی
بۆ تۆیە برا برا ئەکوژێ
لە ڕووی مەیدانا مێشکی ئەپژێ
بۆ تۆیە دنیا کەوتە گیر و داد
بۆ تۆیە تۆرا دایک لە ئەولاد
بۆ تۆیە باوک فرزەند دەر ئەکا
کوڕی خۆی دووچار سەد خەتەر ئەکا
بۆ تۆیە جەردە ڕێگە قەتع ئەکا
ڕێگەی هات و چوو لە عام مەنع ئەکا
بۆ تۆیە ئاوسێ لە ئاوسێ زیزە
ماشەڵڵا شکڵت چەندە تەمیزە
تۆ هەر ئەو نانەی چەن هەزار فەلا
بۆ تۆ داماوە و کەوتە حەلوەلا
کۆڕی زیکری شێخ بۆ تۆیە ئەی نان
زامی دڵ بۆ تۆ بە سۆیە ئەی نان
هەوڵ و تەقالای پاشا بۆ تۆیە
ئابڕوو چوونی گەدا بۆ تۆیە
ئاسنگەر بۆ تۆ پیک ئەوەشێنێ
زارع بۆ تۆیە ئارەق ئەڕژێنێ
هەر کەس نانی بوو ئیمانی هەیە
ڕووسووری مەجلیس دیوانی هەیە
ڕێوی نانی بێ شێری تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە
🆔 @divandare