شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
16.7K subscribers
26.7K photos
5.29K videos
244 files
4.04K links

کانال دیواندره
(کدشامد):1-1-2723-61-2-1

(ارسال اخبار و تصاویر) @kurdnuis

@dc_tabliq (ارسال آگهی تبلیغات )
.
.
instagram.com/divandare (اینستاگرام)

@divandaretarhim (کانال ترحیم)

@divandareh (کانال نیازمندی)

⇜ از مردم برای مردم ↬
Download Telegram
🔺#سۆرانی

🔹شێوازی نووسینی ژمارەکان لە زمانی کوردیدا:

🔹یەک، دوو، سێ، چوار، پێنج، شەش، حەوت، هەشت، نۆ، دە، یازدە، دوازدە، سێزدە، چاردە، پازدە، شازدە، حەڤدە، هەژدە، نۆزدە، بیست.

🔹دە، بیست، سی، چل، پەنجا، شێست، حەفتا، هەشتا، نەوەت، سەت.

🔹بیست و یەک، سی و دوو، چل و سێ، پەنجا و چوار، شێست و پێنج، حەفتا و شەش، هەشتا و حەوت، نەوەت و هەشت...

🔹سەت و یازدە، سەت و بیست و دوو، سەت و سی و سێ، سەت و چل و چوار، سەت و پەنجا و شەش...


🔹سەت، دوو سەت، سێ سەت، چوار سەت، پێنج سەت، حەوت سەت، هەشت سەت، نۆ سەت، هەزار.

🔹هەزار و دوو سەت و پەنجا و نۆ...


🔹هەزار، ملیۆن، ملیار...


◽️تێبینی: ئەم ژمارانە وەکوو میناک(نموونە) هەڵبژێردراون.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👍194😢1
#سۆرانی

مەڵێ: بە عهدەی خۆم گرت.
بڵێ: وە ئەستۆی خۆم گرت.

مەڵێ: درخواستم کرد.
بڵێ: ‌داوام کرد.

مەڵێ: لە پەسی برنایەم.
بڵێ: دەرەقەتی نایەم، بۆم هەڵناسووڕێ، بۆم جێبەجێ نابێ.

مەڵێ: راەحلی نییە.
بڵێ: ڕێچارەی نییە، چارەسەری نییە، ڕێگاچارەی نییە.

مەڵێ: زوو عصبانی مبە.
بڵێ: زوو قەڵس مەبە، زوو تووڕە مەبه، زوو ڕقت هەڵنەستێ.

مەڵێ: تو بیش از حد منفی‌بینی.
بڵێ: تۆ ڕادەبەدەر ڕەشبینی.

مەڵێ: ئەو اتفاقە تأثیری منفیت لسر دادنە.
بڵێ:ئەم ڕووداوە کاریگەریی(ڕەنگدانەوە، کاردانەوە) نەرێنیت لەسەر دادەنێ.

مەڵێ: ناگهانی توشی مامانی ڕەفیقەکەم بووم.
بڵێ: لەناکاو تووشی دایکی هاوڕێکەم بووم.

مەڵێ: لە هەموو موردیکی دا تقلید لە یەکتری مکن.
بڵێ: لە هەموو بابەتێکی دا لاسایی یەکتری مەکەنەوە.

مەڵێ: کورد آداب و رسومکی جوانیان هیە.
بڵێ: کورد دابونەریتێکی جوانیان هەیە.

مەڵێ: استاد هژار شخصیتکی برجستە منطقەیە.
بڵێ: مامۆستا هەژار کەسایەتییەکی دیاریی ناوچەیە.

مەڵێ: بۆخۆم انتخاب دکم چ بکڕم.
بڵێ: بۆخۆم هەڵدەبژێرم چ بکڕم.

مەڵێ: قصدم فقط خوبی بوو.
بڵێ: تەنیا مەبەستم چاکە بوو.
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👏21👍112