شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
16.4K subscribers
27.4K photos
5.52K videos
244 files
4.12K links

کانال دیواندره
(کدشامد):1-1-2723-61-2-1

(ارسال اخبار و تصاویر) @kurdnuis

@dc_tabliq (ارسال آگهی تبلیغات )
.
.
instagram.com/divandare (اینستاگرام)

@divandaretarhim (کانال ترحیم)

@divandareh (کانال نیازمندی)

⇜ از مردم برای مردم ↬
Download Telegram
#سۆدەمنی_گیای_بەهاری_ناوچەی_کوردستان_بە_زمانی_کوردی(سۆرانی)
هاوکات لەگەڵ گەیشتنی یەکەم ڕۆژەکانی بەهاری هەموو ساڵێک گیا بەهارییەکان لە شاخ و کێو و بەندەنی کوردستان دەڕوێن و بۆ کەڵك وەرگرتن لە ڕەشە چێشتی خەڵکی ناوچەکە زۆر بە کار دێن. زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای کوردستان خاوەنی زستانی سارد و سەرما و سۆڵە و شەختەیە بە چەشنێک کە هەتا کۆتایی بانەمەڕ بەفری سەر لووتکەی چیاکان ناتوێنەوە هەر بەم هۆیەوە لە وەرزی بەهار، کەشوهەوای لەباری ناوچەکە دەبێتە هۆی ڕوانی گژ و گیای خۆراکی لە سەر چیا و دەشتەکاندا. بڕێک لەو گیایانە بریتین لە: شەنگ، پەنگە، کوزەڵە، کەنیواڵ، گێلاخە، لووشە، کەنگەر، ڕێواس، کارگ، قازیاخە، قەزوان، خوژە،

شەنگ : گیایێکە بە گەڵای درێژ کە بە کاڵی دەخوردرێت و بەبڕوای خەڵکی ناوچەکە سوودی زۆری هەیە بۆ ددان.
کەنیواڵ : گیایێکە لە چەشنی پیوازی تەڕ کە بۆ ساز کردنی نانێکی خۆماڵی بە ناوی "کەلانە" کەڵکی لێ وەردەگرن. کەنیواڵی وردکراو دەکەنە توێی هەویرەکە و پاش ئامادە بوونی نانەکە بە ڕۆنی خۆماڵی چەوری دەکەن و لەگەڵ دۆ دەیخۆن.

گێلاخە : ئەم گیا بەهارییە بۆ ئامادەکردنی چەشنێک چێشتی خۆماڵی بە ناوی "ترش و گێلاخە"کە وەکوو شلە وایە کەڵکی لێ وەردەگرن و هەروەها بە شێوەی سوورکراویس دەکار دێت. بۆ ساز کردنی کوکیش لە گێلاخە کەڵک وەردەگرن

کەنگەر : کەنگەریش یەکێکی دیکە لە گیا بەهارییەکانە کە لە کوردستاندا کەڵکی زۆری لێ وەردەگرن. خەڵک زیاتر لەگەڵ ماست دا دەیخۆن بەڵام بۆ ساز کردنی کوکی و خۆرشت و هەندێک خۆراکی دیکەش، کەنگەر دەکار دێنن.

دەرهێنەر:تیپی بەڕێوبەری کەناڵی #شارەکەم_دیواندەرە
https://telegram.me/joinchat/AAAAADzVpNOo8UBDBdBL2w
🔻#سۆدەمنی_گیای_بەهاری_ناوچەی_کوردستان_بە_زمانی_کوردی(سۆرانی)
🔸هاوکات لەگەڵ گەیشتنی یەکەم ڕۆژەکانی بەهاری هەموو ساڵێک گیا بەهارییەکان لە شاخ و کێو و بەندەنی کوردستان دەڕوێن و بۆ کەڵك وەرگرتن لە ڕەشە چێشتی خەڵکی ناوچەکە زۆر بە کار دێن. زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای کوردستان خاوەنی زستانی سارد و سەرما و سۆڵە و شەختەیە بە چەشنێک کە هەتا کۆتایی بانەمەڕ بەفری سەر لووتکەی چیاکان ناتوێنەوە هەر بەم هۆیەوە لە وەرزی بەهار، کەشوهەوای لەباری ناوچەکە دەبێتە هۆی ڕوانی گژ و گیای خۆراکی لە سەر چیا و دەشتەکاندا. بڕێک لەو گیایانە بریتین لە: شەنگ، پەنگە، کوزەڵە، کەنیواڵ، گێلاخە، لووشە، کەنگەر، ڕێواس، کارگ، قازیاخە، قەزوان، خوژە،

🔹شەنگ : گیایێکە بە گەڵای درێژ کە بە کاڵی دەخوردرێت و بەبڕوای خەڵکی ناوچەکە سوودی زۆری هەیە بۆ ددان.
🔹کەنیواڵ : گیایێکە لە چەشنی پیوازی تەڕ کە بۆ ساز کردنی نانێکی خۆماڵی بە ناوی "کەلانە" کەڵکی لێ وەردەگرن. کەنیواڵی وردکراو دەکەنە توێی هەویرەکە و پاش ئامادە بوونی نانەکە بە ڕۆنی خۆماڵی چەوری دەکەن و لەگەڵ دۆ دەیخۆن.

🔹گێلاخە : ئەم گیا بەهارییە بۆ ئامادەکردنی چەشنێک چێشتی خۆماڵی بە ناوی "ترش و گێلاخە"کە وەکوو شلە وایە کەڵکی لێ وەردەگرن و هەروەها بە شێوەی سوورکراویس دەکار دێت. بۆ ساز کردنی کوکیش لە گێلاخە کەڵک وەردەگرن

🔹کەنگەر : کەنگەریش یەکێکی دیکە لە گیا بەهارییەکانە کە لە کوردستاندا کەڵکی زۆری لێ وەردەگرن. خەڵک زیاتر لەگەڵ ماست دا دەیخۆن بەڵام بۆ ساز کردنی کوکی و خۆرشت و هەندێک خۆراکی دیکەش، کەنگەر دەکار دێنن.

⇜ شاره‌که‌م دیوانده‌ره ↬
@divandare
⇜ از مردم برای مردم ↬
👍178