شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
16.6K subscribers
26.6K photos
5.27K videos
244 files
4.03K links

کانال دیواندره
(کدشامد):1-1-2723-61-2-1

(ارسال اخبار و تصاویر) @kurdnuis

@dc_tabliq (ارسال آگهی تبلیغات )
.
.
instagram.com/divandare (اینستاگرام)

@divandaretarhim (کانال ترحیم)

@divandareh (کانال نیازمندی)

⇜ از مردم برای مردم ↬
Download Telegram
#پێڪەنین
#بۆ_بزەی_لێو
😂😂😂
پیاوێ هەس مەڵایە فرە سوعبەتچیە
ئەیگێڕاوۆ وتی ڕایێ چووین بۆ ماڵ پیاوێ من بووم و 2 پیاوتر
تەقەمان دا مناڵەکەی هات درگای کردۆ

قاوی کرد لە باوکی وتی باوە بێ دوو پیاوو مەلایێک کاریان پێتە

وتی منیش مێزەرەکەم کوتا بە عەرزا وتم; کورە قورمساخ بێژە سێ پیاو بێژە سێ پیاو بۆ مەگەر من پیاو نیم 😂
🆔 @divandare
#بۆ_بزەی_لێو

🔻مامۆستا #هەژار دەگێڕێتەوە:

لە بیرمە لەو زەمانەدا کە شێعرم دەگوت، ڕۆژێک دەگەڵ فەقێیەک بە ڕێدا دەڕۆیشتین.
فەقێ دەمی لە شێعر وەردەدا و هەر باسی شێعری باش و شاعیرانی ناوبەدەرەوەی دەکرد؛ منیش فرسەتم هێنا و غەزەڵێکم لە شێعری خۆم بۆ خوێندەوە.
گوتی: بە خوا شێعری چاکە، ئەوە هی کێیە؟
گوتم شێعری مستەفا بەگی کوردییە. گوتی هەی هەزاران ئافەرین! توخوا ئەوجاریشی بخوێنەوە.
دیسان زۆری لا خۆش هات. گوتم: سا وەڵڵا شێعری خۆمە.
گوتی: دادەی ئەم جاریشی بخوێنەوە.
ئەمجار کە خوێندمەوە، تفوویەکی کرد و گوتی: مردووت مرێ، ئەمە شێعرە؟ ئەمە قسەی قۆڕە!😂😂

@divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)
🔻 #بۆ_بزەی_لێو

دەگێڕنەوە کە کەڵەشێرێک و شێرێک ببوونە هاوڕێ و هاوسەفەر،
شەوێک کە تاریکایی وڵاتی داگرت کەڵەشێر بۆ خەوێ چووە سەر دارێک و شێرەکە لە بن دارەکە دا مۆڵی.
بەیانی زوو مام کەڵە شێر لە بانگید، ڕێویێک کە گوێی لە سەڵاو بانگی مەلای دەبێ؛ خۆ دەگەیینێتە شوێنی مەبەست و دەڵێ: تەشریف بێنە خوار با نوێژەکەمان بکەین و ئیمامەتەکەی بکە.! کە بۆخۆت دەزانی خێری نوێژێکی بە جەماعەت یەکجار زۆرترە.!
کەڵەشێر گوتی: مام ڕێوی، من تەنیا بانگ بێژم، ئیمام لەخوارێیە تەشریفی، هەڵیستێنە تا دێمە خوارێ.!
شێر کە لە ڕێوی قرماند و نەڕڕاندی،
ڕێوی هەر ئەوەندەی پێکرا کە ڕاکا.!!
کەڵەشێر گوتی: بۆ کوێ مامە.؟ ئەی نەتفەرموو سەوابی نوێژی جەماعەت نابڕێتەوە.!؟
ڕێوی گوتی: ئێستاش وادەڵێم، بەڵام قرمە و نرکەی ئەو سەگبابەی دەسنوێژەکەی شکاندم.!
ئەوا دەچم تازەی دەکەمەوە.!!😄
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👍23👏21