#بووکە_بارانە
#ڕێوڕەسمی_کوردەواری
#کوردستان_ناسین
🆔 @divandare
دابی بووکەبارانە دابەکی کۆن له کوردستاندا بۆ خواستن باران
لە سەدەکانی سەرەتا و مێژوودا، مرۆڤگەل توانایی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ بەڵا سروشتییەکان نەبوو، هەر بۆیە ڕێگەلەکیان بۆ خۆیان دەدۆزییەوە، بە شێوازەک کە بە پێستی نیازەکانیان با. بۆ هاوسەنگیی نێوان مرۆڤ و سروشت بە چەندین شێواز تابۆیانەک دروست بوون: بووکەڵە، ڕووبەند، بەرد و ... .
ڕێوڕەسمی "بووکەبارانه" (تابۆیەک بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ویشکەساڵی) لە ناوچە کوردییەکان (پارێزگاکانی کوردستان و ...) بۆ بارینی باران له ساڵی ویشکەساڵی بەڕێوە دەچوو.
بەو شێوازه کە بووکەڵەیەک بە دارێکەوە بە دەستی دایک یان نەنکی ئەو ناوچەیە دروست دەکرا، ئەوچەل جلی بووکێنییان که چەندین ڕەنگی هەیە دەدروو و لە بەریان دەکرد و کچانیش بە خوێندنی ئاواز و شێعری تایبەت، ماڵبەماڵ دەیانسووڕاندەوە، خاوەنماڵ قاپەک ئاوی بە بووکەڵەکە دادەکرد، دەرزیلەی کچانی جوانیان بە سینگی بووکەڵەکە دەکرد و بەو کەسانەش کە دەیانسووڕاندەوه، هێلکە، نوغڵ، مێوژ، گوێز، پووڵ و ... دەدرا.
🆔 @divandare
کەیبانووەک کە کاتی خۆی بووکەڵەی بۆو ڕێوڕەسمە دروست دەکرد، دەڵێ: بووکەڵەیەکی جوانمان بە جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ بە دوو دانە دارەوە (یەکەک درێژ و یەکەک قووڵە) دروست دەکرد.
کچ و کوڕانی دێ خڕ دەبوونەوە و ئاوازیان بۆ باران دەچڕی، خەڵاتی سووڕێنەرەکان فرەتر هێلکە بوو، دەرزیلەیەکمان بە جلی بووکەڵەکە دەکرد و قاپەک ئاومان پێدا دەکرد.
ئەم کارە تا دوایین ماڵ درێژەی هەبوو، دواتر نۆرەی لاڵانەوە و پاڕانەوە و نزا بوو و نوێژمان بۆ خوا دەخوێند. ماوەیەک دوای ڕێوڕەسمەکە، سەداسەد باران دەباری و ویشکەساڵی تەواو دەبوو.
نەرینی دکتۆر سەلاحەدین نادریی مێژووناس لەمەڕ بووکەبارانه:
مرۆڤناسانی کورد، ئەم بووکەڵەیە بە هێمایەک لە ئاناهیتا (خوای ژنی ئاوەکان) دادەنێن و مێژووی ئەم نەریتە دەگەڕێننەوە بۆ دیرۆک.
شرۆڤەی هۆنراوەکەی ناوی ڕێوڕەسمی بووکەبارانه
🆔 @divandare
👈هەناران و مەناران: ناوی هەندێ ناوچەی کوردستان
👈یا خوا بکە بە باران: خوایە باران ببارێنە.
👈بۆ فەقیر و هەژاران: بۆ خەڵکی هەژار و نەدار
👈یاخوا باران بباری: خۆزگە باران بێتە خوار
👈بووکەبارانە ئاوی دەوێ
👈ئاوی ناو دەغڵانی دەوێ: ئاوەک کە بۆ کردنەهەویری ئارد و نانکردن پێویستە. (وا باوە کە ئاوەک کە لە نێو ئاردی دەکەن بۆ بوون بە هەویر، ئاوەکی خاوێن و پاقژە.)
👈هێلکەباڕۆکانی دەوێ: هێلکەی مریشکی باڕۆکەی دەوێ. (ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ باوەڕهەبوون بەوەیکە زۆربەی هێلکەی باڕۆکە دەبن بە جووجەڵە، یانی هەر باسی زان و ...)
👈دەرزیی گەورەکچانی دەوێ: ئەو کچانە دەرزییەکیان بۆ ڕاگرتنی شاڵ و دەستماڵ بە جلەکانیانەوە دەکرد.
👈بووکەبارانە ئاوی دەوێ.
✍ #شارهکهم_دیواندهرە
https://telegram.me/joinchat/AAAAADzVpNOo8UBDBdBL2w