شاره‌که‌م دیوانده‌ره(کانال دیواندره)
16.4K subscribers
27.7K photos
5.66K videos
244 files
4.16K links

کانال دیواندره
(کدشامد):1-1-2723-61-2-1

(ارسال اخبار و تصاویر)

@dc_tabliq (ارسال آگهی تبلیغات )
.
.
instagram.com/divandare (اینستاگرام)

@divandaretarhim (کانال ترحیم)

@divandareh (کانال نیازمندی)

⇜ از مردم برای مردم ↬
Download Telegram
#بیرەوری
📸 وێنەی شاعیری گەوره خوالێخۆشبوو مامۆستا #قانع و کوڕەکەی #وریا دوای ڕزگار بوونیان له زیندای قەسری تاران، ساڵی ۱۹٦۳ زایینی، کە ئەو شێعرە بە نێوبانگەی "ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە"ی نووسیوە...
ڕوحی بەرزی شاد

به "شاره‌که‌م دیوانده‌ره" بپیوندید👇🏿
https://t.me/joinchat/AAAAADzVpNMvkVLEttOAEQ
⇜ از مردم برای مردم ↬
📆 1398/09/18
#من_و_نان
#قانع

ئەی نان بۆ تۆیە شەڕی برایی
ئەی نان بۆ تۆیە ئاژاولەی جیایی

بۆ تۆیە برا برا ئەکوژێ
لە ڕووی مەیدانا مێشکی ئەپژێ

بۆ تۆیە دنیا کەوتە گیر و داد
بۆ تۆیە تۆرا دایک لە ئەولاد

بۆ تۆیە باوک فرزەند دەر ئەکا
کوڕی خۆی دووچار سەد خەتەر ئەکا

بۆ تۆیە جەردە ڕێگە قەتع ئەکا
ڕێگەی هات و چوو لە عام مەنع ئەکا

بۆ تۆیە ئاوسێ لە ئاوسێ زیزە
ماشەڵڵا شکڵت چەندە تەمیزە

تۆ هەر ئەو نانەی چەن هەزار فەلا
بۆ تۆ داماوە و کەوتە حەلوەلا

کۆڕی زیکری شێخ بۆ تۆیە ئەی نان
زامی دڵ بۆ تۆ بە سۆیە ئەی نان

هەوڵ و تەقالای پاشا بۆ تۆیە
ئابڕوو چوونی گەدا بۆ تۆیە

ئاسنگەر بۆ تۆ پیک ئەوەشێنێ
زارع بۆ تۆیە ئارەق ئەڕژێنێ

هەر کەس نانی بوو ئیمانی هەیە
ڕووسووری مەجلیس دیوانی هەیە

ڕێوی نانی بێ شێری تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە

🆔 @divandare
#ژینگە_پارێزی
🔸کوردی: ڕێوی، هۆرێشە، ڕوواسە.
🔹فارسی: روباه

📸 #سەعدی_حۆسێنی

🔘شیعر:
ھەر کەس نانی بوو ئیمانی ھەیە
ڕووسووری مەجلیس، دیوانی ھەیە
#ڕێوی نانی بێ شێرێ تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە!

#قانع

💯کەناڵی شارەکەم دیواندەرە💯
🔰 t.me/divandare
#بەفر
#زستان
🔺ئەمڕۆی ئاوایی #قۆیچاخ...
📸 #قانع_دەست_پەیمان

@divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)
#ژینگە_پارێزی

🔸کوردی: ڕێوی، هۆرێشە، ڕوواسە.
🔹فارسی: روباه
🔸ناوی زانستی: Vulpes vulpes

📸 #سەعدی_حۆسێنی

🔘شیعر:
ھەر کەس نانی بوو ئیمانی ھەیە
ڕووسووری مەجلیس، دیوانی ھەیە
#ڕێوی نانی بێ شێرێ تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە!

#قانع
@divandare ⇜ (شاره‌که‌م دیوانده‌ره)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔺زمانی من، ناسنامەی منە

🔸کوردی: ڕێوی، هۆرێشە، ڕوواسە.
🔹فارسی: روباه

📸 #سەعدی_حسێنی

ھەر کەس نانی بوو ئیمانی ھەیە
ڕووسووری مەجلیس، دیوانی ھەیە
#ڕێوی نانی بێ شێرێ تەواوە
شێر نانی نەبێ پشتی شکاوە!

#قانع

⇜ شاره‌که‌م دیوانده‌ره ↬
@divandare
⇜ از مردم برای مردم ↬
🔺ڕۆڵەکەم، خوێندن بخوێنە، مەکتەبە دەرمانی کورد..
تێگەیشتن، مەرهەمە بۆ زامی بێ سامانی کورد...!
#قانع
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
👏377
نەبوو دوکتۆرێ زانا تێ بگا دەردم چ دەردێکە!
تەواو بێزارم ئەمڕۆکە ، لە دەس دەرمانی کوێرانە

مەسیح گەر بێتە سەر قەبرم بخوێنێ پێی ئەڵێم لاچۆ
دڵم پێکراوی تێغی غەمزەوو پەیکانی موژگانە

ئەگەر تۆ نۆبەرەی ماچێکی لێوی خۆت بەمن بەخشی
معابد چۆڵ ئەکەم بیللا،ئەچم بۆکونجی مەیخانە

گەلێ ڕەنجم لەڕێگەی خۆشەویستیدا بەفیڕۆ چوو
لەدەوری ئاگری دووریت کڕوزام چەشنی پەروانە

بە تیشكی چاوەكانت ئاگرێ بەربۆتە ناو جەرگم
نەسیمیش هەرزەئاسایە و لە دیدرام پەشیمانە

گرفتاری شەوی ئەگریجەتم كوا ڕۆژی ڕووت قوربان
مەتۆرێنە دڵم تۆخوا تەماشا چەند پەرێشانە

بە بینینت لە دوورۆ [قانع]ـم كوا بەژن و باڵاكەت
درێغ بۆ بێوەفایی تۆ، ئەسەف بۆ عومری پیرانە


#قانع
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
@Divandare
19