🔸 #پیرۆز_بێ_25ی_گوڵان، #ڕۆژی_زمانی_کوردی
🔻چەند باوەڕی هەڵە سەبارەت بە کوردینووسین:
1. دەڵێن: «کوردبوون بە کوردینووسین نییە.»
ئەی بە چییە؟ دەبێ بتبەنە تاقیگە، نموونەت لێ هەڵگرنەوە بزانن لە چ ڕەگەزێکی؟ یا هەموو جارێ ناسنامەکەت دەربێنی بڵێی ئەوەتا کوردم؟ وەڵڵا خۆ کوردبوون بە وتن و نووسینی «با افتخار کوردم» و «kurd & proud»یش نییە! بە دروشم و قسەی زلیش نییە.
2. دەڵێن: «تا تەواو فێر نەبم، کوردی نانووسم.»
تا نەنووسی چۆن فێر دەبی؟ ئەمە لە خۆیدا پارادۆکسە، هیچ شتێک تا ڕانەیەی فێری نابی و ڕاهاتنی نووسینیش، بە نووسینە! هێندە هەڵە بنووسە تا فێری دروست دەبی! بەڵام بە مەرجێک وردەوردە و ڕۆژلەگەڵڕۆژ باشتر بی. ئیدی هەرکەس وتی وا مەنووسە، بڵێ پێوەندیی به تۆوە نییە و سەرت بە کاری خۆتەوە بێ!
3. دەڵێن: «ئەوەنییە کوردی دەنووسم، کێشەی چییە تەختەکلیلەکە کوردی نییە؟»
هەرکات ئینگلیزییەکتان دیت بە تەختەکلیل و ئەلفوبێی کوردی، ئینگلیزیی نووسی و ئەگەر فارسێکتان دیت بە ئەلفوبێ و تەختەکلیلی چینی، فارسیی نووسی، ئێوەش فەرموون کوردی بە تەختەکلیلی فارسی یا ئینگلیزی بنووسن! ئەمە زۆر زۆر ناحەز و نادروستە و لە کەسی ژیر و ئاگا ناوەشێتەوە!
4. دەڵێن: «تەختەکلیلی کوردیم نییە.»
ئێستا بۆ هەموو پلەتفۆرم و ئۆ.ئێسێک تەختەکلیلی کوردی هەیە. ئەپڵ بە فەرمی دایناوە، گووگڵیش بە فەرمی لە تەختەکلیلی خۆیدا جێگیری کردووە، مایکرۆسافتیش لە سەر ویندۆوز دایناوە. تەختەکلیل نە بە پووڵە، نە لە کێوی قافە، نە ئەژدیها پاسەوانیی لێ دەکا! تا کاتێک دووچەرخەت نەبێ، فێری لێخوڕین نابی؛ چۆن دەتەوێ بێ تەختەکلیل، فێری کوردینووسین بی؟!
5. دەڵێن: «کوردیمان نەخوێندووە و فێر نەکراوین.»
باوەڕ بفەرموون ئەوانەش کە دەینووسن و دەیزانن، بە سەریاندا نازڵ نەبووە، بە کوردییان نەخوێندووە یا شەوێ لە خەودا پێیان ئیلهام نەکراوە! هەموو وەک تۆن. هەموو بۆخۆیان فێر بوون! تۆش فێر به!
6. دەڵێن: «هاوڕێی غەیریکوردم هەیە.»
ئەگەر بەمە بێ، هەموو کەسێک لێرە هاوڕێیەک، ئاشنایەک، هاوکلاسییەکی غەیریکوردی هەر هەیە. دەی کەواتە با فاتحایەکی دەستەجەمعی بۆ زمانی کوردی بخوێنین؛ چون هیچ کەس نابێ کوردی بنووسێ! نەخێر، بەپێچەوانەوە بۆ تۆ فەڕزتریشە؛ چون تۆی دەبێ نیشان بدەی خاوەن زمان و فەرهەنگ و مێژووی خۆتی! بۆ هەمیشە تۆ دەچییە سەر خواستی ئەوانی دیکە؟ بۆ زمانی خۆت بۆ ئەوانی دیکە دەفەوتێنی؟ ئەوان ئامادەن ئەم کارە بکەن؟
7. دەڵێن: «پێداگری لە سەر زمان، تەعەسوبە.»
ئاخۆ تەعەسوبە داوات لێ بکەن وەک هەر مرۆڤێک بە زمانێک بنووسی که هی خۆتە و مێژوویەکە لەگەڵتە و زمانی دایک و باوکتە، زمانێکە پێی گەورە بوویی و ئاوێتەی ڕۆح و گیانت بووە؟ واتە هەموو دنیا موتەعەسیبن کە هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن و تەنیا تۆ ڕووناکبیری کە زمانەکەت فڕێ دەدەی؟!
سەرچاوە :«کوردینووس»
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)

🔺 #ڕۆژی_زمانی_کوردی
🔹ڕۆژی زمانی کوردی بەرامبەر بە 15ی ئایار (25ی گولان)ـە، لەم ڕۆژەدا لە ساڵی 1932 یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "ھاوار" بە دەستی جەلادەت عالی بەدرخان لە شاری دیمەشق لە وڵاتی سوریا دەرکرا...
🔸روز 15 مه برابر با 25 اردیبهشت روز زبان کوردی است، در این روز نخستین شماره از مجلهٔ کوردی هاوار توسط جلادت بدرخان در شهر دمشق منتشر شد. "هاوار" نخستین نشریهٔ کوردی تا زمان خودش بهشمار میآمد.
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬

🌹 پیرۆز بێ #25ی_گوڵان، #ڕۆژی_زمانی_کوردی
🔹لە مێژوودا و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی بۆ یەکەم جار چاپ کراون و هەوڵ و خەباتێکی زۆر لە پێناو پاراستنی زمانی کوردی و گەیاندنی بەمەی کە ئەمڕۆ هەیە، دراوە.
🔹وتن، نووسین و بەکارهێنانی زمانی کوردی، پێزانینە بۆ ئەو هەوڵ و فیداکارییانە و ئەرکیشە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو.
🔹پاراستنی زمان، پاراستنی جوانییەکانە.

👍12👎3❤2