له سەراسەری #خەیاڵما گەر بگەڕێی،
بۆ بستێ #سێبەر و هەتاو،
بۆ قۆڵانجێ شپرزەیی،
بۆ جێ پێیەک له مێرگی خەم،
بۆ #تۆزقاڵێ له ئارامی و
بۆ زەڕڕەیەک له #پێکەنین
تۆی تیا نەبی،
بەدی ناکەیت
ئیتر من چۆن،
#مەملەکەتی سیحری تۆ نیم؟
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #ڕامین_قادری
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
بۆ بستێ #سێبەر و هەتاو،
بۆ قۆڵانجێ شپرزەیی،
بۆ جێ پێیەک له مێرگی خەم،
بۆ #تۆزقاڵێ له ئارامی و
بۆ زەڕڕەیەک له #پێکەنین
تۆی تیا نەبی،
بەدی ناکەیت
ئیتر من چۆن،
#مەملەکەتی سیحری تۆ نیم؟
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #ڕامین_قادری
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
8ی مارس🌹
#تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای ب#ارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی #بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
#تۆ_ژیانی!
🔹 #شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
#تۆ یەک ڕۆژ نیت
هەموو ساڵیت!.
تۆ یەک وشە و یەک کتێب و
یەک گڵۆپ و یەک نیگار و
یەک تابلۆ نیت!.
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ!.
تۆ بە تەنها بای ب#ارانی
هەشتی مارس نیت.
ئەی قوڵپی خوێنی هاوین و
پرچی شەوانی پاییز و
کلووی #بەفری خۆشەویستیی
گەر تۆ نەبی؟
ئەبێ کێ بێ؟!
ژن. ژن. ژن
#تۆ_ژیانی!
🔹 #شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
◾️ ئەمڕۆ وادەی گەڕانەوەی مەوسمی تێکەڵی خۆڵەمێش و خونچەیە...
#ئەمڕۆ_وادەی
بینینەوەی دیمانەی کەژاوەکەی گریان و
باڵای سەرتاپا هەڵاڵەگرتووی #هەڵەبجەیە!
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
#ئەمڕۆ_وادەی
بینینەوەی دیمانەی کەژاوەکەی گریان و
باڵای سەرتاپا هەڵاڵەگرتووی #هەڵەبجەیە!
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
🔥
لە باتی نێرگز چەپکە هــەڵبەستی
سۆزی دەروونم ئەکەم بە دیاریی
بۆ ئەو کەسانەی کە خۆشەویستی
گیانیان ئەبەخشن بە کـــوردەواری
لە باتی ئاگر بە پشکــــــۆی وشەی
زمانم "#نەورۆز" هــــــــەڵئەگیرسێنم
لە باتی درەخت ئەم شەوە ڕەشەی
ناکۆکیی کوردی تیا ئـــــەسووتێنم.
✍️#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
لە باتی نێرگز چەپکە هــەڵبەستی
سۆزی دەروونم ئەکەم بە دیاریی
بۆ ئەو کەسانەی کە خۆشەویستی
گیانیان ئەبەخشن بە کـــوردەواری
لە باتی ئاگر بە پشکــــــۆی وشەی
زمانم "#نەورۆز" هــــــــەڵئەگیرسێنم
لە باتی درەخت ئەم شەوە ڕەشەی
ناکۆکیی کوردی تیا ئـــــەسووتێنم.
✍️#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
#ئێوارەم و
دڵۆپ
دڵۆپ
ئەتکێمە سەر #خۆرنشینی
غەریبی خۆم
ئەی #خۆرنشین!
مەڕۆ! چونکە
تا سبەینێ
هەتا #ئێوارەدێیتەوە
بە شوێن تۆدا وشەکانم
یەک
یەک
ئەگرین
ئەی #خۆرنشین!
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #ڕامین_قادری
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
دڵۆپ
دڵۆپ
ئەتکێمە سەر #خۆرنشینی
غەریبی خۆم
ئەی #خۆرنشین!
مەڕۆ! چونکە
تا سبەینێ
هەتا #ئێوارەدێیتەوە
بە شوێن تۆدا وشەکانم
یەک
یەک
ئەگرین
ئەی #خۆرنشین!
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #ڕامین_قادری
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
#شەو هات و چوو
#ڕۆژ هات و چوو
بەڵام #ئەستێرە و #هەتاو
#باران و #پەلکە_ڕەنگینە
هیچیان نەچوون..
#وەرز هات و چوو
ساڵ هات و چوو
بەڵام نە بەردی دەربەندو
نە پەلکە #گیا و نە قەڵبەزە
هیچیان نەچوون..
نەوەیەک ڕۆیشت
نەوەیەک هات
بەڵام ئەوەی هەرگیز نەڕۆیشت
دەنگ و ڕەنگی #خۆشەویستی و ئازادی بوو...
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #ئیدریس_مەولودی
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
#ڕۆژ هات و چوو
بەڵام #ئەستێرە و #هەتاو
#باران و #پەلکە_ڕەنگینە
هیچیان نەچوون..
#وەرز هات و چوو
ساڵ هات و چوو
بەڵام نە بەردی دەربەندو
نە پەلکە #گیا و نە قەڵبەزە
هیچیان نەچوون..
نەوەیەک ڕۆیشت
نەوەیەک هات
بەڵام ئەوەی هەرگیز نەڕۆیشت
دەنگ و ڕەنگی #خۆشەویستی و ئازادی بوو...
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #ئیدریس_مەولودی
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
له #پاییزی لێو وشکا،
له خەزانا،
زەردەخەنەی #بەهاری دڵ،
ئەبینم من
له باوەشی بەفر و زوقما،
له #زستانا
چەپکه نێرگز،
یا خود #نەورۆز ئەبینم من
#شێرکۆ_بێکەس
🖼 ئەمڕۆی زەڕینەی هەەتوو
📸 #عەباس_شێرزاد
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
له خەزانا،
زەردەخەنەی #بەهاری دڵ،
ئەبینم من
له باوەشی بەفر و زوقما،
له #زستانا
چەپکه نێرگز،
یا خود #نەورۆز ئەبینم من
#شێرکۆ_بێکەس
🖼 ئەمڕۆی زەڕینەی هەەتوو
📸 #عەباس_شێرزاد
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
#ئێوارەیەک
کوێرێک و کەڕێک و لاڵێک
هەتا وەکوو چەند سەعاتێک
لەسەر کورسی نێو باخچەیەک
قنج و قیت و لێو بە بزە دانیشتبوون.
کوێرەکە: بە چاوی کەڕەکە ئەیبینی و
کەڕەکە: بە گوێچکەی لاڵەکە ئەیبیست و
لاڵەکەیش: بە جووڵانەوەی دەم و لێوی
هەر دووکیاندا تێ ئەگەیی.
هەرسێکیان بە یەکەوە و لە یەک کاتدا
بۆنی گوڵەکانیان ئەکرد...
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
کوێرێک و کەڕێک و لاڵێک
هەتا وەکوو چەند سەعاتێک
لەسەر کورسی نێو باخچەیەک
قنج و قیت و لێو بە بزە دانیشتبوون.
کوێرەکە: بە چاوی کەڕەکە ئەیبینی و
کەڕەکە: بە گوێچکەی لاڵەکە ئەیبیست و
لاڵەکەیش: بە جووڵانەوەی دەم و لێوی
هەر دووکیاندا تێ ئەگەیی.
هەرسێکیان بە یەکەوە و لە یەک کاتدا
بۆنی گوڵەکانیان ئەکرد...
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔺📽مردن ئێجگار
بەو شێوەیە ترسناک و خەتەر نییە
وەکوو خەڵکی باسی ئەکەن!
من بە باوکمدا ئەزانم
شەست ساڵ لە لای مردنە
و دوێنێ کە هاتەوە ماڵێ
گۆڕانی وا نەگۆڕابوو
کە ئێمە نەیناسینەوە!
ڕاستە مردن
دەموچاوی هەندێ شیعری تا ڕادەیەک پیر کردبوو!
ڕاستە مردن
هەندێ چرچ و لۆچی تازەی خستبووە نێو قسەیەوە!
کەمێک ڕەنگی هیواکانی زەرد کردبوو!
بەڵام هەرگیز نەوەریبوون!
لەبیر ساڵ نەچووبوونەوە!
باوکم دوێنێ وەختێ گەڕایەوە ماڵێ
قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی منداڵ و باڵندە
هەموویان چوون بە پیریەوە
ئاخر ئەگەر، وەکوو ئەڵێن
مردن ئەوەندە دڕندە و خەتەر بوایە
ئەوی ئەخوارد و نەئەماو
لەبیری شیعریش ئەچۆوە!
بەڵام ئایا ئەم مردنە بۆ هەموو کەسێ هەر وایە؟!
یان بە تەنها بۆ ئەوانەی کە هەرگیز لێی نەترساون
و وەکوو باوکم
سەریان داوە بە ئازادیی
و دڵیان کردووە بە چرا
و چرایشیان داوەتە دەستی خۆشەویستی ئەم دنیایە!
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
بەو شێوەیە ترسناک و خەتەر نییە
وەکوو خەڵکی باسی ئەکەن!
من بە باوکمدا ئەزانم
شەست ساڵ لە لای مردنە
و دوێنێ کە هاتەوە ماڵێ
گۆڕانی وا نەگۆڕابوو
کە ئێمە نەیناسینەوە!
ڕاستە مردن
دەموچاوی هەندێ شیعری تا ڕادەیەک پیر کردبوو!
ڕاستە مردن
هەندێ چرچ و لۆچی تازەی خستبووە نێو قسەیەوە!
کەمێک ڕەنگی هیواکانی زەرد کردبوو!
بەڵام هەرگیز نەوەریبوون!
لەبیر ساڵ نەچووبوونەوە!
باوکم دوێنێ وەختێ گەڕایەوە ماڵێ
قەڵەم و کاغەز و گوڵ و دڵی منداڵ و باڵندە
هەموویان چوون بە پیریەوە
ئاخر ئەگەر، وەکوو ئەڵێن
مردن ئەوەندە دڕندە و خەتەر بوایە
ئەوی ئەخوارد و نەئەماو
لەبیری شیعریش ئەچۆوە!
بەڵام ئایا ئەم مردنە بۆ هەموو کەسێ هەر وایە؟!
یان بە تەنها بۆ ئەوانەی کە هەرگیز لێی نەترساون
و وەکوو باوکم
سەریان داوە بە ئازادیی
و دڵیان کردووە بە چرا
و چرایشیان داوەتە دەستی خۆشەویستی ئەم دنیایە!
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#باران
هەموو بارینێکی هەر جوان نییەو
هەمووشیان ناویان بارانە
باڵندەی خودا، ئاژەڵی خودا،
هەموو وەک یەک هەر جوان نین و
شیعرەکانی منیش هەروا...
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
هەموو بارینێکی هەر جوان نییەو
هەمووشیان ناویان بارانە
باڵندەی خودا، ئاژەڵی خودا،
هەموو وەک یەک هەر جوان نین و
شیعرەکانی منیش هەروا...
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
🔺ئەمڕۆ دوازدەی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شاعیری ناوداری کورد، #شێرکۆ_بێکەس...
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
شارهکهم دیواندهره(کانال دیواندره)
🔺ئەمڕۆ دوازدەی گوڵان، هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی لەدایکبوونی شاعیری ناوداری کورد، #شێرکۆ_بێکەس... ↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
من ناوم خەونە
خەڵکی وڵاتی ئەفسوونم
باوکم شاخە و
دایکم تەمە
من لە ساڵێکی مانگکوژراو
لە مانگێکی هەفتەکوژراو و
لە ڕۆژێکی سەعاتکوژراودا
دوای شەوێکی ئاوس بە «با»
دوای شەوێکی پشتکۆماوەی هەوراز بە کۆڵ
بەرەبەیانێکی زامدار
لە شەفەقێکی کەسکەوە
وەک گزنگێکی خوێناوی کەوتمە خوارێ و
داگیرسام و بووم بە مۆمێک
گڕ بە مل و
بووم بە پرسێک
دەم بە هاوار
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
خەڵکی وڵاتی ئەفسوونم
باوکم شاخە و
دایکم تەمە
من لە ساڵێکی مانگکوژراو
لە مانگێکی هەفتەکوژراو و
لە ڕۆژێکی سەعاتکوژراودا
دوای شەوێکی ئاوس بە «با»
دوای شەوێکی پشتکۆماوەی هەوراز بە کۆڵ
بەرەبەیانێکی زامدار
لە شەفەقێکی کەسکەوە
وەک گزنگێکی خوێناوی کەوتمە خوارێ و
داگیرسام و بووم بە مۆمێک
گڕ بە مل و
بووم بە پرسێک
دەم بە هاوار
#شێرکۆ_بێکەس
↬ @divandare ⇜ (شارهکهم دیواندهره)
🔺گەر دەقیقەیەک دیار نەبی سەعات دڵی ئەوەستێت و ماڵ کوێر ئەبێ و پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و #شەقام ئەگری و باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ...
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #مۆحسێن_مەحموودی
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #مۆحسێن_مەحموودی
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
şîrko Bêkas(Badangi Adel Aziz)
Divandare
🔺لەوێ مەمرە جانی جانان...
✍🏻 بە نووسینی: #شێرکۆ_بێکەس
🎙بە دەنگی: #عادڵ_عەزیز
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
✍🏻 بە نووسینی: #شێرکۆ_بێکەس
🎙بە دەنگی: #عادڵ_عەزیز
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
🔻زمانی من ناسنامەی منە
🔸کوردی: پاساری، چۆلەکە، مەلیچک، مەلووچک
🔹فارسی: گنجشک
🔸عربی: عُصفُور
🎙دەنگی چۆلەکە: (جریکەجریک، جریوەجریو)
▫️ئەی پاساری!
جریوەی تۆ! زمانی ئەوین...
گوڵ تیا ئەکوژرێ
کچ لە نسێی ھەژاریدا
سیس ئەبێ ئەمرێ...!
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #رامین_قادری
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
🔸کوردی: پاساری، چۆلەکە، مەلیچک، مەلووچک
🔹فارسی: گنجشک
🔸عربی: عُصفُور
🎙دەنگی چۆلەکە: (جریکەجریک، جریوەجریو)
▫️ئەی پاساری!
جریوەی تۆ! زمانی ئەوین...
گوڵ تیا ئەکوژرێ
کچ لە نسێی ھەژاریدا
سیس ئەبێ ئەمرێ...!
#شێرکۆ_بێکەس
📸 #رامین_قادری
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
Şeirko Bîkes(Daykm)
Divandare
🔺هموو جارێ بیری دایکم ئەکەم!
🔸دەنگ و هۆندراوەی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
🔸دەنگ و هۆندراوەی مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس
⇜ شارهکهم دیواندهره ↬
↬ @divandare ⇜
⇜ از مردم برای مردم ↬
👏8👍4
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
خۆشەویستیت، سەعاتێکی لە شەو و ڕۆژ زیاد کردووە؛ سەعاتی بیست و پێنجەمین!
خۆشەویستیت، ڕۆژێکی دیکەی لە حەفتە زیاد کردووە؛ ڕۆژی هەشتم!
خۆشەویستیت، مانگێکی دیکەی لە ساڵدا زیاد کردووە؛ مانگی سیانزە!
خۆشەویستیت، وەرزێکی دیکەی لە وەرزان زیاد کردووە؛ وەرزی پێنجەم!
بەم جۆرە خۆشەویستیی تۆ،
ژیانێکی پێ بەخشیوم
کە سەعاتێک و ڕۆژێک و مانگێک و وەرزێکی
لە هەموو کەسێ زیاترە.
#شێرکۆ_بێکەس
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک، شارەکەم دیواندەرە
↬ @divandare ⇜
━━━━━━━━━━━━━━━
♡ ㅤ ❍ㅤ ⎙ㅤ ⌲
ˡᶦᵏᵉ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
خۆشەویستیت، ڕۆژێکی دیکەی لە حەفتە زیاد کردووە؛ ڕۆژی هەشتم!
خۆشەویستیت، مانگێکی دیکەی لە ساڵدا زیاد کردووە؛ مانگی سیانزە!
خۆشەویستیت، وەرزێکی دیکەی لە وەرزان زیاد کردووە؛ وەرزی پێنجەم!
بەم جۆرە خۆشەویستیی تۆ،
ژیانێکی پێ بەخشیوم
کە سەعاتێک و ڕۆژێک و مانگێک و وەرزێکی
لە هەموو کەسێ زیاترە.
#شێرکۆ_بێکەس
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک، شارەکەم دیواندەرە
↬ @divandare ⇜
━━━━━━━━━━━━━━━
♡ ㅤ ❍ㅤ ⎙ㅤ ⌲
ˡᶦᵏᵉ ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
❤13👍5
#ژن
وەرە... بەڵام
وەکوو چەخماخەی مێ وەرە.!
وەک شەقامێکی "زەعیفە" و ترساو مەیە.!
چون پەیڤێکی شەرمن مەیە.!
چون گمەگمێکی بەسزمان و شەوقی
چرایەکی شکاو مەیە.
وەک شەپۆلی تووڕە و یاخی و
تەوارێکی پێشەنگ وەرە.
چون سنەوبەری سەرکردە و
وەک باهۆزێکی مێ وەرە،
وەها وەرە.!
#شێرکۆ_بێکەس
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
وەرە... بەڵام
وەکوو چەخماخەی مێ وەرە.!
وەک شەقامێکی "زەعیفە" و ترساو مەیە.!
چون پەیڤێکی شەرمن مەیە.!
چون گمەگمێکی بەسزمان و شەوقی
چرایەکی شکاو مەیە.
وەک شەپۆلی تووڕە و یاخی و
تەوارێکی پێشەنگ وەرە.
چون سنەوبەری سەرکردە و
وەک باهۆزێکی مێ وەرە،
وەها وەرە.!
#شێرکۆ_بێکەس
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
👍12❤6
هەموو جارێ که دەست ئەخەیتە ناو دەستم
ئیتر ئەو پێنج پەنجەیەی دەستم
ئەبێ بە پێنج ورده ماسی و
ئەچنه گۆمی چاوانتەوه و
ون ئەبن و نایەنەوه…
#شێرکۆ_بێکەس
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
ئیتر ئەو پێنج پەنجەیەی دەستم
ئەبێ بە پێنج ورده ماسی و
ئەچنه گۆمی چاوانتەوه و
ون ئەبن و نایەنەوه…
#شێرکۆ_بێکەس
━━━━━━━━━━━━
⇜لە خەڵکەوە بۆ خەڵک؛ شارەکەم دیواندەرە
↬ @Divandare ⇜
❤34😡7👍3😐3